"ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتنه"؛ یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌باره‌ى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵكه‌كانى شاسوار عه‌بدولواحید
٣١ ئاب ٢٠٢٥ - ١:١٨ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا له‌باره‌ى بڕیاری وه‌زاره‌تى دارایی بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له موڵك و ماڵی كۆمپانیاكانى چاڤى و نالیا كه شاسوار عه‌بدولواحیدـى سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نیانه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له جووڵانه‌وه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌مه شه‌ڕ فرۆشتنه."
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوى بكرێت، به په‌نجه‌ره‌ى ڕاگه‌یاند: پێشتر چوار موڵك ده‌ستنیشانكرابوون بۆ ئه‌وه‌ى له بری قه‌رزه‌كانى سه‌ر كۆمپانیاكانى نالیا و چاڤی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ببرێن، كه خه‌مڵاندنیان بۆ كراوه ده‌ركه‌وتووه نرخه‌كه‌یان زۆر زیاتره له‌و 91 ملیاره‌ى كه به قه‌رز لای كۆمپانیاكانه.
وتیشی: نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو ده‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و 4 موڵكه‌دا، حكومه‌ت 50 ملیاری تریش بگێڕێته‌وه بۆ كۆمپانیاكان، چونكه نرخه‌كه‌یان زۆر زیاتر بووه له بڕى قه‌رزه‌كه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستگرتنى به‌سه‌ر 60 موڵكى كۆمپانیای نالیا و چاڤى ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له برى ئه‌و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ى له‌سه‌رێتى، حجز خراوه‌ته سه‌ر موڵكه‌كان و دواتر له زیادكردنى ئاشكرادا ده‌یفرۆشن.