پهرلهمانتارێك بۆ پهنجهره: مووچەی مانگی 6 دابەش دەکرێت، بەڵام چارەنووسی مانگەکانی دیکە نادیارە
٣١ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٠٨ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
لە کاتێکدا مانگی 8 کۆتایی هات، بەڵام تائێستا موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، پهرلهمانتارێكى عێراقیش دەڵێت: موچەی مانگی شەش دێت، بەڵام چارەنوسی موچەی مانگەکانی تر نادیارە، ئهویش بههۆی بێ متمانهییهوه.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "ئەم ڕێککەوتنەی ناردنی موچەی مانگی شەشی بەدوادا هات کاتییە و تاکاتی هەڵبژاردنە، موچەی مانگەکانی تر دێت یان نە ئەمە واتای چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان نییە، چارەسەری ریشەیی پابەندبوونە بە یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای ئیدارەی مالی."
دەشڵێت: "ئێرادەیەک لای هەرێم نابینرێت کە بیەوێت دۆسیەی نەوت و تەوتین و داهات وەکخۆی ڕادەست بکات."
جەختیشیکردەوە: "بابەتی موچە بووەتە گرێکوێرە لە نێوان هەرێم و بەغدا، بێ متمانەیی هەیە، هەردوولا پابەندنابن بە ڕێککەوتن و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی، کێشەکانیش کێشەی کەڵەکە بوون."