پێشبینی كه‌مبوونه‌وه‌ى كورسییه‌كانى كورد له‌ نه‌ینه‌وا ده‌كرێت

٣١ ئاب ٢٠٢٥ - ٥:٤٩ پاش نیوەڕۆ

پێشبینی كه‌مبوونه‌وه‌ى كورسییه‌كانى كورد له‌ نه‌ینه‌وا ده‌كرێت

په‌نجه‌ره‌

پێشبینی دەکرێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کورد ژمارەیەک کورسی پەرلەمانی لە پارێزگای نەینەوا لەدەست بدات، بەو پێیەی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو پێگەی لاوازتر بووە.

بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی 2021ـى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکۆی 34 کورسی پەرلەمان لە پارێزگای نەینەوا، کورد 11 کورسی بەدەستهێنا، پارتی 9 کورسی و یەکێتی 2 کورسییان بردەوە.

سەرچاوەیەکی باڵای کوردی لە پارێزگای نەینەوا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "کورد ئەو 11 کورسییە بەدەست ناهێنێتەوە کە پێشتر لە پارێزگای نەینەوا بەدەستیهێناوە، چونکە دۆخەکە بۆ کورد گۆڕاوە."

دەشڵێت: ئێستا کاندیدی لایەنە کوردییەکان ماڵان دەگەڕێن و ئیش بۆ خۆیان دەکەن، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ وه‌كو هه‌ڵبژاردنى پێشتر نابێت، ئه‌گه‌ر كارى جیدیی نه‌كرێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو