"به سیاسیكردنى دۆسیه‌كه و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ى بۆ به‌غداد"؛ پارێزەرێكى لاهور شێخ جه‌نگى قسه بۆ په‌نجه‌ره ده‌كات
٣١ ئاب ٢٠٢٥ - ٨:٠٨ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره، فه‌رمان سادق
ئەحمەد سالار، یەکێک له ئه‌ندامانى تیمی پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى- سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل، رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆی پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنى ناوبراو "سیاسییە"، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ماده سه‌ره‌تاییه‌كه نه‌گۆڕن ئه‌وا دادگاكه له سلێمانى ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه داواى گواستنه‌وه‌ى بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن.
"دۆسیه‌كه سیاسییه"
ئەحمەد سالار، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەکە، لە لێدوانێکدا بۆ پەنجەرە، ڕایگەیاند: "ئەوەی ڕۆژی 22ـى ئاب لە هەڵکوتانە سەر لالەزار ڕوویدا، کۆی پرسەکە سیاسییە."
جەختی کردەوە: "تەواوی ڕووداوەکە سیاسییە، كاك لاهور بێ ئەوەی ئاگادارنامەی دادگای پێ بگات، بەهێز هەڵکوترایە سەری، بۆیە دۆسیەکە یاسایی نییە."
ده‌شڵێت: "ئەمە لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە."
گواستنه‌وه‌ى شوێنى دادگاییكردنه‌كه
لەبارەی هەوڵەکانی گواستنەوەی دۆسیەکە، سالار وتی: "وەک دەستەی پارێزەران هەموو هەنگاوێک بە ڕاوێژ ئەنجامدەدەین، هەوڵی جددییش دەدەین دادگاییەکە لە سلێمانی بەڕێوە نەچێت."
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەر دۆسیەکە هەر لەسەر ماددەی 56ـى ئێستا مایەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهات بۆ ماددەکانی 406 و هەوڵی کودەتا و تیرۆرکردن، ئەوا چاوەڕێ دەکەن دادبینییەکە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
ناوبراو ڕوونیکردەوە: "ئەگەر تێبینیمان کرد دەستوەردان لە کاروباری دادبینییەکەدا نییە ئەوا داوای گواستنەوەی ناکەین، بەڵام ئەگەر هەوڵی دەستوەردان هەبوو ئەوا داوای گواستنەوەی دەکەین بۆ بەغدا یان شارێکی دیکە."
په‌نابردنه به‌ر به‌غدا
سەبارەت بە هۆکاری داواکردنی گواستنەوەی دادگاییه‌كه بۆ بەغداد، ئەحمەد سالار پشت بە قسەکانی پێشووی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەست، کە ڕایگەیاندبوو دادگاکان سەربەخۆ نین.
وتی: "ئێمە کە داوای گواستنەوە دەکەین بۆ بەغداد لەسەر بنەمای قسەی خودی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کە ماوەیەک پێش ئێستا خۆی وتی کە دادگاکان سەربەخۆ نین، ئەمانە ئاماژەن."
گۆڕینی تۆمه‌ته‌كان
لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە تۆمەتەکان دژی لاهور شێخ جەنگی، بەتایبەتی تۆمەتبارکردنی بە ماددەی 406 و هەوڵی کودەتا و تیرۆر، پارێزەرەکە جەختی کردەوە کە "گۆڕانکارییەکە سیاسییە و یاسایی نییە." وەک بەڵگەش ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری لە گوتەکاندا دوای وەرگرتنی گوتەی یەکەم، دژ بەیەکی دروست دەکات و دەبێتە هۆی دۆڕاندنی داوای یاسایی.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئەحمەد سالار لەسەر ماددەی 406 كه تایبه‌ته به كوشتنى به ئه‌نقه‌ست، وتی: "کاک لاهور و پاسەوانەکانی لەناو ماڵی خۆیانن، هەروەها دەستپێشخەری تەقەکردنیشیان نەکردووە، بەڵکو بەرگریان لە خۆیان کردووە، بەمەش دەبێتە بەرگریکردن لە خۆی."
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ى "هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کوژراوەکان بە گوللـەی پاسەوانانی لاهور شێخ جەنگی گیانیان لەدەستدابێت."