یه‌ك كۆبوونه‌وه و دوو ناوه‌ڕۆك؛ ناوه‌ڕۆكى ڕاگه‌یه‌نراوى حكومه‌تى هه‌رێم و كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌یانه‌وه جیاوازه
١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٢٦ پێش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و كونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، هه‌ر لایه‌كیان ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى به ته‌واویی جیاوازه.
دوێنێ (31/ 8/ 2025) له پیرمام، مه‌سرور بارزانى- سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، پێشوازیی له كونسوڵی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر- وێندی گرین كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوى دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ر لایه‌ك و باسیان له شتێك كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمدا كه ورده‌كاریی زیاتری تیایه، له به‌شێكى دا ده‌ڵێت: "کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی ( ڕووناکی ) و ( هەژماری من ) کرد."
ده‌شڵێت: "پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون."
به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا، باسی هیچكام له‌م خاڵانه‌ى نه‌كردووه كه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكومه‌تدا هاتووه.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا كه كورتتره له‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، هاتووه: "لە کۆبوونەوەکەدا، هەر دوولا گفتوگۆیان کرد دەربارەی هاوبەشیی پۆڵایینی بواری ئاساییش و ئابوریی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان."
ده‌شڵێت: "کونسوڵی گشتی هانی سەرۆکی حکومەتیدا بۆ پێکهێنانی حکومەت بەزووترین کاتی گونجاو بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریەکان بە خەڵکی هەرێمی کوردستان."