ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ سه‌ردانى شێروان شێروانى ده‌كات
١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١:١٦ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
شاندێكى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى رۆژنامه‌نووسی سزادراو: شێروان شێروانی ده‌كه‌ن له گرتوخانه‌ى هه‌ولێر و ئه‌ویش نیگه‌رانى خۆى به ده‌سته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به په‌نجه‌ره‌ى وت: شانده‌كه كه پێكهاتوون له سه‌رۆكى ده‌سته‌كه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى دیكه‌ى ده‌سته‌كه، له گرتوخانه‌ى چاكسازی گه‌ورانى شاری هه‌ولێر، (شێروان شێروانی)یان بینیوه و له‌باره‌ى دۆخ و كه‌یسه‌كه‌یه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا كردووه.
وتیشی: شێروانى نیگه‌رانى خۆی له باره‌ى كه‌یسه‌كه‌یه‌وه گه‌یاندووه‌ته ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه و جه‌ختى كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى كه‌یسه‌كه‌ى سیاسییه نه‌ك یاسایی.
ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانى ده‌سته‌كه بۆ لای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دواى ده‌رچوونى سزای به‌ندكردنى بۆ ماوەی چوار ساڵ و پێنج مانگ.
ئه‌و کە لە تشرینی یەکەمی 2020 دەستیگرکرا، لە شوباتی 2021 بە تۆمەتی "سیخوڕیی بۆ وڵاتان" بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا، دواتر بە فەرمانی سەرۆکی هەرێم سزاکەی بۆ نیوە کەمکرایەوە. پێش ئازادبوونی، ڕووبەڕووی دۆسییەی دووەم بوویەوە بە تۆمەتی "ساختەکاریی واژووی هاوڕێکانی" و له ساڵی 2023 سزای 2 ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەردا سەپێنرا. 19ـى مانگى رابردووش (ئابی 2025) دادگای کەتنی بنەسڵاوە لە هەولێر، به‌تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌فسه‌رێكى چاكسازیی "زیندانه‌كه‌ى" سزای 4 ساڵ و 5 مانگ زیندانیکردنی دیكه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پاند.