10 كه‌س له سلێمانى به‌تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون و نزیكایه‌تى له‌به‌ره‌ى گه‌ل ده‌ستگیر ده‌كرێن
١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١:٤٠ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانێتى 19 به په‌نجه‌ره‌ى وت: دوێنێ و شه‌وى ڕابردوو له شاری سلێمانى، 10 كه‌س به هۆی ئه‌ندام بوون و نزیكایه‌تییان له به‌ره‌ى گه‌ل، ده‌ستگیر كراون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: به‌دواداچوونمان بۆ دۆسیه‌كه كردووه و دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ورده‌كاریی و هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
هاوپه‌یمانێتى 19، تۆڕێكى داكۆكیكاری مه‌ده‌نییه گرنگیی به ئازادییه گشتییه‌كان ده‌دات و ڕاپۆرت و هه‌ڵوێستى خۆی له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كانى په‌یوه‌ست به ئازادیی و مافی مرۆڤ بڵاوده‌كاته‌وه.
ڕۆژی 22ـى ئابی 2025، هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر لاله‌زار و شوێنى مانه‌وه و باره‌گاى سه‌ره‌كی به‌ره‌ى گه‌ل و سه‌رۆكه‌كه‌ى- لاهور شێخ جه‌نگى، جگه له ده‌ستگیركردنى خۆی و برایه‌كى و ژماره‌یه‌كى زۆر له كادیر و ئه‌ندامانیان، دواتریش له سلێمانى و ده‌وروبه‌رى، چه‌ند كه‌سێكى ئه‌ندام و نزیك له‌و حیزبه ده‌ستگیر كران و دواتر هه‌ندێكیان ئازاد كران.