ئەفسەرێکی ئێرانی دەبێتە هۆی ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی لە ده‌روازه‌ى پەروێزخان
١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢:١٢ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
دوای نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك لە ڕاوەستانی جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، سەرپەرشتیاری دەروازەکە ئاماژەبەوەدەکات ئەمڕۆ دووشەمە، جوڵەی بازرگانی لەو دەروازە سنورییە ئاسایی بووەتەوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی پەیوەندی بە نیگەرانی بازرگان و شۆفێرە کوردەکانەوە هەبوو لە مامەڵەی ئەفسەرێکی ئێرانی بەناوی (ح. ز)، گوایە ئەو ئەفسەرە ئازاریان دەدات و گرفتیان بۆ دروست دەکات.
به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌وه، ماوه‌ى نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه شۆفێرانى ده‌روازه‌كه مانیان له كاركردن گرتووه و بار بارناكه‌ن.
دوێنێ یەکشەممە، بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان و جێگری پارێزگاری کرماشان کۆبوونەوە، بەرپرسانی دەروازەکە نیگەرانییان گەیاندووەتە لایەنی ئێرانی لە مامەڵەی ئەو ئەفسەرەو ئەوانیش بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەیان داوە.
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) جوڵەی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان ئاسایی بووەتەوە."
ده‌روازه‌ى په‌روێزخان كه ده‌كه‌وێته سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه، له‌نێو ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، پڕ جوڵه‌ترینیانه.