"هه‌ندێك ڕەخنه و داواكاریی هه‌بوو"؛ لێدوانى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ له‌باره‌ى سه‌ردانیكردنى شێروان شێروانییه‌وه
١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:١٨ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
ئه‌ندامێكى ئه‌و تیمه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ردانى رۆنامه‌نووسی ده‌ستگیركراو: شێروان شێروانی كردووه، ده‌ڵێت: هه‌ندێك ڕه‌خنه و داواكاریی هه‌بووه كه ده‌یگه‌یه‌نینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ڕامان مه‌جید، ڕاوێژكارى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان، كه به یاوه‌ری سه‌رۆكى ده‌سته‌كه و چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه سه‌ردانى گروتوخانه‌ى چاكسازی گه‌ورانى هه‌ولێریان كردووه، به په‌نجه‌ره‌ى وت: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى زیندانییه‌كانى چاكسازییه‌كه، سه‌ردانی گرتوخانه‌كه‌مان كردووه و به‌دواداچونى پێویست و ئسوڵییمان كردووه.
له‌وه‌ڵامى پرسیاری ئه‌وه‌ى چاویان به ڕۆژنامه‌نووس: شێروان شێروانى كه‌وتووه؟ ڕامان مه‌جید وتى: به‌ڵێ چاومان پێكه‌وت و له‌باره‌ى بارودۆخییه‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵیدا كرد.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى چ قسه و تێبینییه‌كى هه‌بووه، وتى: ڕه‌خنه‌ى هه‌بووه له‌باره‌ى سزادانه‌كه‌ى و ڕایگه‌یاندووه كه له‌دادگاى ته‌میز داواى پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه ده‌كات، هاوكات هه‌ندێك داواكاریشی هه‌بوو كه له‌لای خۆمانه‌وه به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین و ده‌یگه‌یه‌نینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ڕۆژنامه‌نووس شێروان شێروانى، لە تشرینی یەکەمی 2020 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانى دیكه‌ى بادینان دا دەستیگرکرا، لە شوباتی 2021 بە تۆمەتی "سیخوڕیی بۆ وڵاتان" بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا، دواتر بە فەرمانی سەرۆکی هەرێم سزاکەی بۆ نیوە کەمکرایەوە. پێش ئازادبوونی، ڕووبەڕووی دۆسییەی دووەم بوویەوە بە تۆمەتی "ساختەکاریی واژووی هاوڕێکانی" و له ساڵی 2023 سزای 2 ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەردا سەپێنرا. 19ـى مانگى رابردووش (ئابی 2025) به‌تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌فسه‌رێكى چاكسازیی "زیندانه‌كه‌ى" سزای 4 ساڵ و 5 مانگ زیندانیکردنی دیكه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.