نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم بۆ 6 وڵات ده‌نێردرێن
٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٣٦ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 240 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌م زیادبوونه هه‌لی فراوانتركردنی بازاڕه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ڕه‌خساندووه، به شێوه‌یه‌ك كه نه‌وتی خاو ڕه‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانیش دەگاتە ئێران و لەوێشەوە بە وڵاتانی ئیمارات، پاكستان، ئه‌فغانستان و تاجیكستان دەگەیەنرێت.
به‌دواداچوونه‌كانى په‌نجه‌ره ده‌ریده‌خه‌ن، نه‌وتی خاوی هه‌رێم له‌ئێستادا له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه بۆ پاڵاوگه‌كانی توركیا ده‌نێردرێت. هاوكات به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، دەبرێنە ئێران، له‌وێوه به‌شێكیان له ڕێگه‌ی ئەو وڵاتەوە ده‌گه‌یندرێنه ئیمارات "دوبه‌ى"، ئه‌فغانستان، پاكستان و تاجیكستان.
به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بریتین له: كۆنسێنده‌یت، قیر، ڤار، نه‌فتا، گاز "دیزڵ" و گازوایل.
له لێدوانێكدا بۆ په‌نجه‌ره، محه‌مه‌د حسێن، ئه‌ندامى تۆڕی ئابوریناسانى عێراق كه هاوكات توێژه‌ره له‌بوارى نه‌وت و وزه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "بازاڕه‌كانی ئه‌فغانستان و پاكستان بازاڕی سه‌ره‌كین بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، كه به تانكه‌ر و له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێنه ئه‌و دوو وڵاته."
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه به‌شێكى تریشی بۆ ئیمارات و تاجیكستانیش ده‌نێردرێت.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا بڵاوكرانه‌وه گوایه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم له سنووره‌كانی ئه‌فغانستان ڕاگیراون، محه‌مه‌د حسێن ڕوونكردنه‌وه‌ی دا: "هه‌ندێك له شۆفێران ئاویان تێكه‌ڵی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان كردبوو، بۆیه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له كواڵیتی كۆنترۆڵی ئه‌فغانستان ده‌رنه‌چووبوون، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ڕاگرتنی تانكه‌ره‌كان."