شوقە لە نیوەی نرخدا، زەوی لە لوتکەدا؛ نهێنییەکانی بازاڕی خانووبەرەی هه‌رێمى کوردستان
٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:٠٧ پاش نیوەڕۆ
په‌نجه‌ره
شارەزایەکی بواری کڕین و فرۆشتنی موڵک لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نرخی شوقە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هه‌تا نیوه دابەزیوه، بەڵام نرخی ڤێلا و خانوو سەقامگیرە و نرخی زەویش تاڕادەیەک بەرز بووەتەوە.
دابه‌زینی نرخی شوقه؛ هۆکار و کاریگه‌رییه‌کان
شارەزایانی بواری خانووبەرە له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نرخی شوقه له نێوان 5 بۆ 50% دابه‌زیوه.
بیلال سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "موڵك نیوز"، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌م دابه‌زینه له پرۆژه‌یه‌كه‌وه بۆ پرۆژه‌یه‌كی تر و له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر ده‌گۆڕێت. ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هێشتا له قۆناغی دروستكردندان، نرخه‌كانیان كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام كه ده‌گاته ده‌ستی دوو، دابه‌زینێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دابه‌زینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین فاكته‌ر، له‌وانه:
رووداوه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێم: ناسه‌قامگیریی سیاسی كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری و متمانه‌ی بازرگانان هه‌بووه.
قه‌یرانی دارایی و نه‌دانی مووچه: كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی هاووڵاتیان و نه‌بوونی دڵنیایی دارایی، توانای كڕینی خه‌ڵكی كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ كڕینی موڵكی گه‌وره وه‌ك شوقه.
زۆریی ژماره‌ی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون بازاڕی خستووه‌ته ژێر فشاره‌وه
زۆریی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون: وه‌ك بیلال سه‌عید ئاماژه‌ی پێده‌دات، ژماره‌ی زۆری پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و پێدانی مۆڵه‌ت به‌بێ پلان و به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو، بازاڕی خستووه‌ته ژێر فشاره‌وه.
بازاڕی خانوو و ڤێلا؛ سه‌قامگیرییه‌كی رێژه‌یی
له كاتێكدا نرخی شوقه ڕووی له دابه‌زینه، بازاڕی خانوو و ڤێلا جۆرێك له سه‌قامگیریی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان، له هه‌ندێك ناوچه‌ی ستراتیژی، نرخی خانوو به رێژه‌ی 5% بۆ 50% به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه داواكاری له‌سه‌ر خانوو و ڤێلا، به‌تایبه‌تی له شوێنه باشه‌كان، هێشتا به‌هێزه.
به‌های زه‌وی: به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نائاسایی نرخی زه‌وییه له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركووك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بازاڕی موڵك به گشتی له چاوه‌ڕوانی دۆخه سیاسی و داراییه‌كانی عێراق و هه‌رێمدایه، به‌ڵام نرخی زه‌وی به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌كرێت چه‌ندین هۆكاری هه‌بێت، وه‌ك:
په‌نابردن بۆ زه‌وی وه‌ك سه‌رمایه: له ساتی ناسه‌قامگیریی ئابووریدا، زۆر كه‌س زه‌وی به سه‌رمایه‌یه‌كی ئارام و پارێزراو ده‌زانن.
كه‌میی خستنه‌ڕوو: ره‌نگه خستنه‌ڕووی زه‌ویی گونجاو بۆ بیناسازی له هه‌ندێك ناوچه كه‌م بێت، ئه‌مه‌ش نرخی به‌رز ده‌كاته‌وه.
پلانه درێژخایه‌نه‌كان: ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س و كۆمپانیا پلانی درێژخایه‌نیان بۆ پڕۆژه‌كانی ئاینده هه‌بێت، بۆیه ئێستا زه‌وی ده‌كڕن.
گرفتی كۆنترۆڵنه‌كردنی بازاڕ و پێویستی به پلان
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرفته‌كان له بازاڕی خانووبه‌ره‌ی هه‌رێم، نه‌بوونی پلانێكی ستراتیژی و دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكه‌ره بۆ خواست و خستنه‌ڕووی موڵك.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه مۆڵه‌ت به پڕۆژه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بازاڕی بێسه‌روبه‌ر كردووه
وه‌ك بیلال سه‌عید ده‌ڵێت، له یه‌ك كاتدا چه‌ندین لایه‌ن وه‌ك شاره‌وانی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه مۆڵه‌ت به پڕۆژه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بازاڕی بێسه‌روبه‌ر كردووه.
"پێویسته دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌بێت كه به شێوه‌یه‌كی نیشتمانی بڕیار بدات هه‌رێم چی پێویسته و چی پێویست نییه له بواری نیشته‌جێبووندا." بیلال وای وت.
به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ بازاڕی جیهانی
به‌پێی ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، لە ماوه‌ى 19 ساڵدا، 366 پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتی وەبەرهێنانیان وەرگرتووە، به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون زیادیان كردووه.
له جیهاندا بازاڕی خانووبه‌ره به‌رده‌وامه له گۆڕانكاریی. له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا، سیاسه‌ته‌كانی بانكی ناوه‌ندی و رێژه‌ی سو‌و (فایده) كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر خواست و نرخی موڵك هه‌یه. بۆ نموونه، كاتێك رێژه‌ی سو‌و به‌رز ده‌بێته‌وه، قه‌رزی خانووبه‌ره گرانتر ده‌بێت و خواست كه‌م ده‌كاته‌وه. له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م میكانیزمه به ته‌واوی كارا نییه، به‌ڵام فاكته‌ره ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن.
ئه‌وه‌ى كه تێبینی ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه بازاڕى خانووبه‌ره‌ى هه‌رێم تووشى جۆرێك له تێربوون هاتووه، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات حكومه‌ت به پلانه‌وه له‌گه‌ڵییدا بجوڵێته‌وه، له‌كاتێكدا وه‌ك شاره‌زایان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، هیچ پلانێك له ئارادا نییه!