فشار ده‌خرێته سه‌ر سه‌نته‌ری میترۆ و ڕێكخه‌ره‌كه‌ى دوورده‌كه‌وێته‌وه
٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١:٤٠ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له ڕۆژنامه‌نووسان، دووچاری زنجیره‌یه‌ك فشار بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومی و حزبییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆبه‌دوورگرتنی له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ڕووداوه جیاجیاكان، به‌مهۆیه‌شه‌وه ڕێكخه‌ره‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك له كاركردن دوورده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی په‌نجه‌ره، چه‌ندین په‌یام و داواكاری ئاراسته‌ی سه‌نته‌ری میترۆ و ڕێكخه‌ره‌كه‌ی (ڕه‌حمان غه‌ریب) كراوه، كه تێیدا داوایان لێكراوه واز له قسه‌كردن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن بهێنن له‌باره‌ی پرس و پێشهاته‌كانه‌وه.
ئه‌م په‌یامه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كاره‌كانی سه‌نته‌ره‌كه داناوه و بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕه‌حمان غه‌ریب له پۆستی ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ره‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه، شه‌وی ڕابردوو، ڕه‌حمان غه‌ریب، ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، په‌یامێكی له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند: "له‌م ماوه‌یه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه‌م له سه‌نته‌ری میترۆ، كه نازانم چه‌ند ده‌خایه‌نێت، هیوادارم دیاری محه‌مه‌د بتوانێت دڵسۆزانه كاره‌كانی سه‌نته‌ر ئه‌نجام بدات."
ئه‌م قسانەی ڕه‌حمان غه‌ریب ئه‌و گومانانه‌ی زیاتر كرد له‌وه‌ى ناوبراو به‌هۆی فشاره‌كانه‌وه ناچار بووه خۆی له كاروباره‌كانی سه‌نته‌ره‌كه دووربخاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دیاری محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، له‌باره‌ی ئه‌و فشارانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر سه‌نته‌ره‌كه‌یان، ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوانێك بۆ په‌نجه‌ره بدات.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی په‌نجه‌ره، ڕه‌حمان غه‌ریب ده‌ستی له پۆستی ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ نه‌كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی كه له‌سه‌ری بووه، بڕیاریداوه بۆ ماوه‌یه‌ك له كاركردن و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌نته‌ره‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ له ساڵی 2009، به ئامانجی چاودێری ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، دامه‌زراوه و باره‌گاى له شاری سلێمانییه. سه‌نته‌ره‌كه یه‌كێكه له رێكخراوه چالاكه‌كانى بوارى داكۆكیكردن له ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیی ڕاده‌ربڕن و ئازادیی سیاسی و مافی مرۆڤ. هاوكات دامه‌زرێنه‌رى "هاوپه‌یمانێتى 19"یه كه هاوپه‌یمانێتییه‌كى تایبه‌ت به داكۆكییكردنه له مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
فشاره‌كانى سه‌ر سه‌نته‌ره‌كه، هاوكاته ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سلێمانى له ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى و كادیر و چه‌كدارانى سه‌ر به به‌ره‌ى گه‌ل و دواتریش هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند.