سودانی بۆ عەلی باپیر: ناتوانم موچەی مانگەکانی داهاتوو بۆ هەرێم بنێرم
٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٤:٥٥ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، به عەلی باپیر، ئه‌میری کۆمەڵی دادگەریی وتووه: ناتوانم مووچه‌ى مانگه‌كانى داهاتوو بۆ هه‌رێم بنێرم.
رۆژى 2ـى ئه‌م مانگه، عەلی باپیر، ئه‌میری کۆمەڵی دادگەریی كوردستان، سەردانی شاری بەغدای کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەکی باڵای کۆمەڵی دادگەرییەوە دەست پەنجەرە کەوتوون، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی ڕاگەیاندووە: "لەژێر فشار و داواکاریدا موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە."
ئەم قسانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە، تائێستا هەرێم و بەغدا لەسەر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیانه‌وه به‌ته‌واویى ڕێكنه‌كه‌وتوون، كه دیارترینیان پرسی داهاتى نانه‌وتی و دۆسییه‌ى نه‌وته.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى كۆبوونه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر، سوودانى وتویه‌تى: "هەوڵمداوە چارەسەری دەستوریی و یاسایی و پەرلەمانیی گونجاو بۆ بابەتی شایستە داراییەكان و سوككردنی باری سەرشانی هاوڵاتیانی هەرێم بدۆزمەوە." به‌ڵام به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كانى په‌نجه‌ره، سوودانى جه‌ختى كردووه‌ته‌وه كه له دۆخی پابه‌ندنه‌بوونى هه‌رێم به داوا و ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانیانه‌وه، چیتر مووچه ڕه‌وانه ناكات و وتویه‌تى: "ناتوانێت موچەی مانگەکانی داهاتوو بنێرێت، ئەگەر هەرێم داواکارییەکانی بەغدا جێبەجێ نەکات."
له‌ته‌وه‌رێكى تردا و سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ئەو ترسەی لای شەقامی عێراقی دروستبووە بەوەی ئاڵۆزی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق جیاوازتر لەم پرسەی ڕوانییوە و وتویەتی: "کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بەپێی ڕێککەوتنی پێشوەختە بووه لەگەڵ عێراق، ئەو مەترسیانەی باس دەکرێن بەو جۆرە نین."
دۆسییه‌ى حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كێكى تر بووه له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سودانى و عه‌لی باپیر، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى هێزه شیعییه‌كان سه‌رباری پێداگیرییان، به‌ڵام نه‌یانتوانى خۆیان له‌به‌رده‌م فشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكادا ڕابگرن و دەستیان لە تێپەڕاندنی یاسای ماف و ئیمتیازاتى چه‌كدارانى حەشد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هەڵگرت.
لەمبارەیەوە محەمەد شیاع سودانی بە عەلی باپیری وتووە: "تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی کارێکی باش دەبوو بۆ ئەوەی هێزەکانی حەشد بە دامەزراوەیی بکرێن."