"2 له 800"؛ خوێندكارانى كورد بهڕێژهیهكى كهم له كۆلێژهكانى ئهفسهرانى عێراق وهردهگیرێن
٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٩:٠٥ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
پسپۆڕێكى بوارى ئەمنی و سەربازیی، هۆشداری دەدات لە کەمبوونەوەی ژمارەی ئەفسەری کورد لەناوچە کێشە لەسەرەکان، ئاماژه بهوهشدهكات ژمارهى ئهو كوردانهى له كۆلێژهكانى ئهفسهران له عێراق وهردهگیرێن زۆر كهمن.
عەقید د. عەلی جەمال، دكتۆرا له یاسا و پسپۆڕی بواری ئهمنی و سهربازیی، لە لێدوانێکیدا بۆ پەنجەرە ئاماژەی بەوەکرد: "وەرگرتنی خوێندکار لە کۆلێژە پۆلیسی و سەربازییەکانی عێراق لەسەر بنەمای پارێزگاکانە، واتە هەر پارێزگایەک پشکێکی دیاریکراوی هەیە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، کەمترین خوێندکاری کورد لە ناوچە جێناکۆکەکاندا وەردەگیرێن."
بهپێی بهدواداچوونهكانى پهنجهره، لە خولی 70ـى کۆلێژی پۆلیسی بەغدا کە ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، لە کۆی زیاتر لە 800 خوێندكار، تەنها دوو خوێندكارى کورد بوون. ئەم ئامارە داتایەکی شۆکهێنەرە و ڕەنگدانەوەی کێشەیەکی قووڵترە کە پەیوەندی بە پشکی کوردەوە هەیە لە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراقدا.
شارەزایانی بواری سەربازی پێیانوایە کە کێشەی وەرنەگرتنی خوێندکارانی کورد تەنها پەیوەندی بە پشکەوە نییە، بەڵکو لە کاتی چاوپێکەوتن، تاقیکردنەوە جەستەیی و پشکنینەکاندا، گرفت و بەربەست بۆ ئەو خوێندکارە کوردانە دروست دەکرێت کە خوازیاری وەرگیرتنن لەو کۆلێژانەدا.
عەقید عەلی جەمال جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: "هەرچەندە بیانووی کۆلێژەکانی عێراق بۆ وەرنەگرتنی خوێندکارانی کورد بەشێکی یاسایی بێت، بەڵام هەر بە یاسا ستەم لەو خوێندکارانە دەکرێت."
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003، ههریهكه له یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر ئەفسەری کوردیان ڕەوانەی ناوچە جێناکۆکەکان کرد بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە و نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەی کورد، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، بەهۆی خانەنشینبوون، مردن و گواستنەوەوە، ژمارەی ئەم ئەفسەر و پلەدارانە بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە، ئەمەش بۆشایەکی گەورەی ئەمنی دروستکردووە.
د. عهلی جهمال، هۆشداریشیدا کە ئەگەر ئەم کێشەیە بە زوویی چارەسەر نەکرێت، "ژمارەی پلەدار و ئەفسەری کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان بەتەواوەتی کەمدەبێتەوە، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی ئەو ناوچانە دەبێت."
داوای لە بەرپرسانی کوردیش کرد کە دەستوەردان بکەن و دڵنیا ببنەوە لەوەی پشکی کورد لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە، نهینهوا و سەڵاحەدین بە باشی ڕەچاو بکرێت.