کەرەستەکانی کەناڵی زووم به مه‌رج ڕادەستده‌کرێنەوە
٦ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٧:٥٨ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
دوای زیاتر له 2 هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى، بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەرەستە و کەلوپەلەکانی کەناڵی زووم ڕادەستی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ن و چه‌ند مه‌رجێكیشیان بۆ داناون.
بەپێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، کەرەستە و ئامێرەکانی کەناڵی زووم له‌دواى بردنى له به‌ره‌به‌یانى 22ـى ئابه‌وه، لە ژێرزەمینی بینایەکی بازرگانی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دانرابوون. بەشێک لەم کەرەستانە تووشی شکان و زیان بوون، کە ئەمڕۆ ڕادەستی بەڕێوەبەری کەناڵەکە کرانەوە.
دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "ئێمە پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکەین کە بووە هۆی ڕادەستکردنەوەی کەرەستەکانی کەناڵی زووم، بڕیارە سبەینێ کەرەستەکان لەو ژێرزەمینەوە بۆ بینای کەناڵەکە بگوێزرێنەوە."
زانیارییەکانی پەنجەرە ئاشکرای دەکەن، یەکێتی بەو مەرجە ڕازی بووە کە کەناڵی زووم دەست بە پەخش بکاتەوە، کە هیچ هاوکارییەکی دارایی لە هیچ بەرپرسێکی ئەمنی وەرنەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێتی ڕەتیکردووەتەوە هیچ پاڵپشتییەکی دارایی بۆ کەناڵی زووم دابین بکات، کە ئەمەش قورساییەکی زۆری خستووەتە سەر داهاتووی کەناڵەکە.
سەرەڕای ڕادەستکردنەوەی کەرەستەکان، بڕیارە سبەینێ ئامێرەکان لە شوێنی ئێستایانەوە بگوێزرێنەوە بۆ بینای تایبەت بە کەناڵەکە.
كه‌ناڵی زووم، له ساڵی پاره‌وه ده‌ستبه‌كار بووه و به كه‌ناڵی لاهور شێخ جه‌نگى ناسراوه، ئه‌گه‌رچی له‌ڕوى فه‌رمییه‌وه كه‌ناڵه‌كه به‌ناوى کۆمپانیاى (المعادل الذهبي)وەیە.