د. سەردار عەزیز: تورکیا نایەوێت ئۆجەلان لە زینداندا بمرێت
٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١:٥٧ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
لێکۆڵەرێکی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، تورکیا نایەوێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زینداندا بمرێت، چونکە ترسی هەیە لەوەی ئهگەر لە زینداندا بمرێت سۆزێکی گەورەی جەماوەریی لەو دەرەوەی پەکەکە بۆ دروست ببێت.
د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "ئۆجەلان لە پێناو دۆزی نەتەوەیەک دەستگیرکراوە، ئەو لە دەرەوەی زیندان کەسێکی کاریگەر بوو، لەزیندانیشدا بە کاریگەری مایەوە، ئەگەر لە زیندانیشدا بمرێت بە کاریگەری دهچێتە مێژووەوە."
دەشڵێت: "لەنێو سیستەمی سیاسی تورکیادا بیرکردنەوەیەک دروستبووە، ئۆجەلان وەکو کەسێکی ئاسایی بمرێت نەک لەزیندان و لەژێر چەپۆکی ئەواندا، چونکە ئەگەر لەزیندان بمرێت کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر پەیوەندی کورد و تورک دەبێت."
بەپێی وتەی د. سەردار عەزیز، هەرچەندە تورکیا نایەوێت ئۆجەلان ببێتە سیمبوڵ و لە زینداندا بمرێت، بەڵام ئازادکردنیشی پرۆسەیەکی ئاسان نییە و پێویستی بە قۆناغ بەندییە.