ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق پێشنیازی ئازادكردنى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كات
٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٠٠ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پێشنیاری ئازادکردنی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەلی بۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کردووە، پێیشیوتوه ئازادی بكه‌ن با بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وروپا.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، له دواى ڕووداوه‌كانى هێرشى سه‌ر لاله‌زار له 22ـى ئاب، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، په‌یوه‌ندیی به بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه كردووه.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا پێشنیاری بۆ کردووە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل ئازاد بکرێت.
ئەعرەجی بە بافڵ تاڵەبانی وتوه: "ئێوە ئامۆزا و کەسی یەکترین، دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی قورس مەکەن، بەڵکو ئازادی بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ئەوروپا."
له به‌رامبه‌ریشدا نازانرێت وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ پێشنیازه‌كه‌ى ئه‌عره‌جی چی بوه.