ڕێککەوتنی سێ قۆڵی؛ بەربەستی بەردەم کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم
٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٥٥ پێش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
هێشتا حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر شایستەی دارایی ئەو کۆمپانیایانە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و گفتووگۆیان لە بارەی چەند سیناریۆیەکی جیاواز کردووە، كۆمپانیاكانیش داواى ڕێكه‌وتنێكى سێ قۆڵی ده‌كه‌ن.
بە پێی بەدواداچوونەکانی پەنجەرە، گرێکوێرەی بەردەم ڕێککەوتنى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقییدا ئه‌وه‌یه، کۆمپانیا نەوتییەکان داوای ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی دەکەن بە جۆرێک هەر سێ لایەنەکە (كۆمپانیاكان، حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم) ڕێککەوتنەکە واژۆ بکەن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داوایه‌دا، حکومەتی عێراق ئامادەی واژۆکردنی ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکە نەبووە و داوایکردووە هەرێم لە برێ عێراق ڕێککەوتنەکە واژۆ بکات، گوایە هەرێم بەشێکە لە عێراق.
کۆمپانیا نەوتییەکان دەیانەوێت لە ڕێگەی ڕێککەوتنی فەرمی و واژۆ لەسەر کراوەوە مەسەلەی شایستە داراییەکانیان یەکلایی بکەنەوە، بۆ ئەوەی بە یاسا عێراق پابەند بکەن و لە ئەگەری پابەند نەبووندا، هه‌ر لە رێگەی یاساوە مافەکانیان وەربگرنەوە، لەکاتێکدا عێراق ئەمەی ناوێت و خۆی لەو واژۆ فەرمییە بەدوور دەگرێت، چونكه لێكه‌وته یاساییه‌كانى ده‌زانێت.
پێشتریش وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازیی نه‌وتى كوردستان "ئه‌پیكۆر"، رایگه‌یاندبو: كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان داواى ڕێككه‌وتنى نووسراو ده‌كه‌ن. هاوكات ده‌ستكردنه‌وه به هه‌رنارده‌كردنى نه‌وتیشی گرێدابوویه‌وه به‌م ڕێككه‌وتنه‌وه.