نوێنه‌رى ئیداره‌ى خۆسه‌ر "ڕۆژئاڤا": شه‌رع ئیداره‌ى خۆسه‌ر به مه‌ترسی له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ى ده‌زانێت
٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٠٦ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە لوبنان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكى سوریا ئیداره‌ى خۆسه‌ر به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ى ده‌زانێت، ده‌شڵێت: مه‌ترسیی هه‌یه هاوشێوه‌ى درووز و عه‌له‌وییه‌كان، كوردیش كۆمه‌ڵكوژ بكرێن.
عەبدولسەلام ئەحمەد، به په‌نجه‌ره‌ى وت: مەترسی دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژیی هاوشێوەی ئەوانەی دژ به درووزه‌كان لە سوەیدا و دژ به عه‌له‌وییه‌كان له کەناراوەکانی سوریا ڕوویدا، لەسەر کوردیش هەیە، بەڵام بەهۆی خۆڕاگریی هێز و پێکهاتە ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر، كرده‌وه‌كه بەو شێوەیە ئاسان نابێت.
ئه‌و ڕه‌خنه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا گرت له‌نه‌گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكى كۆتایی له‌نێوان ئیداره‌ى خۆسه‌ر و حكومه‌تى ناوه‌ند، له‌وباره‌وه وتى: دەسەڵاتدارانی دیمەشق لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتننامەی 10ـی ئاداری 2025 وەستاون.
رۆژى 10ـى ئادارى ئه‌مساڵ، ئەحمەد شه‌رع، سه‌رۆكى سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆ كرد، به‌مه‌به‌ستى یەکخستنی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیەتی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا، هاوکات دەستەبەرکردنی مافەکانی سوریاییەکان بۆ بەشداری سیاسی و ناساندنی کۆمەڵگەی کورد وەک بەشێکی دانەبڕاو لە دەوڵەت.
به‌وته‌ى عەبدولسەلام ئەحمەد، نوێنه‌رى ئیداره‌ى خۆسه‌ر له لوبنان، ئیدارەی خۆسەر سه‌رقاڵی بونیادنانی "پڕۆژەیەکی فرەیی و دیموکراسی و مەدەنییە". ده‌شڵێت: "جۆلانی (ئه‌حمه‌د شه‌رع) مۆدێلی ئیدارەی خۆسەر وەک دژە پرۆژەیەکی مەترسیدار بۆ دەسەڵاتی ئایدیۆلۆژی خۆی دەبینێت و لێی دەترسێت."