به‌رپرسی لقی خانه‌قینی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان: به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ڕێگره لە گه‌ڕانه‌وه‌ى باره‌گاى حزبه كوردییه‌كان
٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٧:٣٠ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا ڕێگرە لەبەردەم گەڕانەوەی بارەگای حزبە کوردییەکان بۆ ناحیەکە، ئاماژە بەوەشدەکات گرفت بۆ هاتووچۆی دانیشتوانی ناحیەی سەعدیەش دروست دەکرێت.
ئەکبەر حەیدەر، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە وتویەتی ئەگەر ڕێگە بە گەڕانەوەی حزبە کوردییەکان بۆ ناحیەکە بدەین، وەکو ئەوە وایە جەلەولامان فرۆشتبێت."
لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ـه‌وە، حزبە کوردییەکان بێ بارەگاکان لە ناحیەکانی جەلەولا، سەعدیە و قەرەتەپەى سه‌ر به پارێزگاى دیاله، هۆکاری نەگەڕانەوەشیان بۆ ئەو ناکۆکییانە دەگەڕێتەوە کە پێشتر لەگەڵ بەشێک لە عەرەبەکانی ناوچەکە هەیانبووە.
بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: "لە جەبارە و قەرەته‌پە گرفتمان نەماوە و هەفتەی داهاتوو بارەگا دەکەینەوە، بەڵام لە سەعدیە تەنانەت گرفت بۆ هاتووچۆی خەڵکیش دروست دەکرێت و بە بیانووی ئەمنییەوە، ناسنامە لەو کەسانە وەردەگیرێت کە خەڵکی ناحیەکەن و هاتووچۆ دەکەن."
جه‌له‌ولا و سه‌عدیه، دوو ناحیه‌ى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قینن، جه‌باره و قه‌ره‌ته‌په‌ش، به‌هه‌مانشێوه دوو ناحییه‌ى سه‌ر به خانه‌قین بوون، هه‌تا مانگى ڕابردوو كران به قه‌زا و قه‌ره‌ته‌په وه‌كو ناوه‌ندی قه‌زاكه و جه‌باره‌ش وه‌كو ناحیه‌یه‌كى سه‌ر به قه‌ره‌ته‌په، له قه‌زاى خانه‌قین دابڕێنران.