سه‌ڵاحه‌دین؛ زه‌وی له 7 جوتیاری كورد ده‌سه‌نرێته‌وه و به‌هێزى چه‌كدار ڕاده‌ستى عه‌ره‌به‌كان ده‌كرێت
٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١:٣٩ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
بەپێی بڕیاری دادگای سەڵاحەدین، زەوی لە حەوت جوتیاری کورد لە گوندی تەپەسەوز وەرگیراوەتەوەو دراوە بە جوتیارە عەرەبەکان، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، هێز ڕەوانەی ئەو گوندە بکرێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
گوندی تەپەسەوز، لە ساڵی 1976ـه‌وە تا ساڵی 1987 بەدەستی جوتیارە کوردەکانەوە بووە، بەڵام لە ساڵی 1987 دانیشتوانی ئەو گوندە و سێ گوندی تر بۆ کۆمەڵگەی (سیاد) لە نزیک ناحیەی ئامرلی ڕاگوازراون و زەویەکانیان بەجوتیاری عەرەب درا.
حەسەن محەمەد، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتمانى، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "پێشتر چەند جارێک لە نێوان جوتیارە کورد و عەرەبەکاندا شەڕ لەسەر ئەو زەوییانە ڕوویداوە، بەڵام ئێستا خۆڵ کراوەتە چاوی دادگا و بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبەرژەوەندی عەرەبەکان پێدەرکراوە."
دەشڵێت: "ئەو بڕیارەی دادگا نایاساییەو دژی مادەی 140ـى دەستورە، بۆیە دەبێت کورد ئەم دۆسیەیە بباتە دادگای فیدراڵی یاخود دادگاكانى تر له به‌غدا."
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌نجه‌ره، بڕیاره سبه‌ینێ بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگا، هێزێكى ئه‌منی بێنه گونده‌كه و زه‌وییه‌كان ڕاده‌ستى جوتیاره عه‌ره‌به‌كان بكرێن.