"ملیارەها دینار قەرزاری حکومەتن"؛ دواى كۆڕەك ئاسیاسێڵ و زینیش و دەکەونە داوی لێپێچینه‌وه‌وه
٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢:٢١ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
لە کاتێکدا کێشەی قەرزی گەورەی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم هێشتا چارەسەر نەکراوە، دۆسیەی دوو کۆمپانیای دیکەی بواری پەیوەندی و گەیاندن (زەین و ئاسیاسێڵ)، بەهۆی قەرزارییەوە گەیشتە دادگا.
به‌پێی نوسراوێكى دیوانى چاودێریی دارایی عێراق كه وه‌ڵامى په‌رله‌مانتار (غه‌سان ئه‌لعیدانى) داوه‌ته‌وه، ئاماژه بووه‌ده‌كات كۆمپانیای ئاسیا سێڵ سه‌رووى 55 ملیار دینار و كۆمپانیای زه‌ین ئه‌لعێراقیش سه‌رووى 100 ملیار دینارى ده‌وڵه‌ت قه‌رزارن، قه‌رزه‌كه‌ش هی شه‌ش مانگه.
كاروان یاروه‌یس، كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به په‌نجه‌ره‌ى وت: ئه‌و په‌رله‌مانتاره دواى نووسراوه‌كه‌ى دیوانى چاودێریی دارایی، هه‌ستاوه به تۆماركردنى سكاڵا له دادگادا له‌سه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیاكه.
به‌دادگا گه‌یاندنى ئه‌و دوو كۆمپانیایه، له‌كاتێكدایه كه كۆمپانیای سێیه‌مى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌عێراق كه كۆڕه‌ك تیلیكۆمه، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه سزادراوه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى قه‌تیس كراوه.
كاروان یاروه‌یس، له‌وباره‌وه وتی: كێشه‌ى كۆمپانیای كۆڕه‌ك ئه‌وه‌یه زیاتر له ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار پاره‌ى باج و رسومات قه‌رزاره و قه‌رزه‌كه‌ش كه‌ڵه‌كه‌بووى چه‌ندین ساڵه.
وتیشی: دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كی یه‌كلاكردنه‌وه "تسویه" پێكهات كه منیش تیایدا ئه‌ندام بوم له‌گه‌ڵ 2 په‌رله‌مانى تر، گه‌یشتینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه واباشه كۆمپانیاكه مه‌دام توشى قه‌یران هاتوه، هاوكاری بكرێت هه‌م بۆ به‌رده‌وام بوون و ده‌ربازربوون له قه‌یرانه‌كه‌ى، هه‌میش بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى سه‌ری و به‌كارهێنانى ئه‌و پاره‌یه بۆ پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریی.
باسی له‌وه‌شكرد كۆمپانیاكه‌ش خۆیشی هه‌وڵیداوه و به‌دواداچونى كردووه، سه‌ره‌نجام ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راسپارده‌ى داوه كه ئه‌و قه‌رزه‌ى له‌لایه‌تى به قیست لێی وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش چووه‌ته ده‌سته‌ى گه‌یاندنى عێراقی و جێبه‌جێكردنیشى هه‌ندێك ڕه‌زامه‌ندى دیكه‌ى ماوه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ته‌واوبن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها وتیشی: به‌جێبه‌جێكردنى پابه‌ندییه‌كانى، هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌و ڕێكارانه‌ى وه‌كو سزا له به‌رامبه‌رى گیراونه‌ته‌به‌ر، لاده‌برێن.
سزا و حجزه‌كانى سه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك، خۆی له دوو ئاستدا ده‌بینێته‌وه، ئاستێكى مادییه كه بریتییه له حجزكردنى هه‌ژمارى بانكی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵى گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ى له ئه‌گه‌رى نه‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى، ئه‌وه‌ى دووه‌میش خزمه‌تگوزارییه‌كانه له‌نمونه‌ى ڕێگه‌نه‌دان به ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندی به هێڵه‌كانى تر و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تى و بڕینی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت.