د. میرزا دنایی: دۆخێکی پڕ لە بێ متمانەیی له‌ شه‌نگال خوڵقێنراوە

١٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٢٨ پاش نیوەڕۆ

د. میرزا دنایی: دۆخێکی پڕ لە بێ متمانەیی له‌ شه‌نگال خوڵقێنراوە

په‌نجه‌ره‌

کەسایەتییەکی دیاری ئێزدیی  له‌ شەنگال کە خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتییە، ڕایدەگەیەنێت، بوونی ژمارەیەکی زۆر گروپی چەکدار لە ناوچەکانی شەنگال ناسەقامگیری دروستکردووە و ناسنامەی بەرپرسانی بەشێک لەو هێزانەش ناڕوونە.

د. میرزا دنایی، خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ئاینی کە لە ساڵی 2024 لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە پێیدراوە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "لە ناوچەکانی شەنگال بازگە دادەنرێت و گرفت بۆ هاوڵاتییان دروست دەکرێت، دۆخێکی پڕ لە بێ متمانەیی خوڵقێنراوە."

دنایی کە لەساڵی 2019 خەڵاتی ئۆروای بۆ خزمەتی مرۆڤایەتیش وەرگرتووە، ڕوونیکردەوە: ئەمڕۆ کاتێک بەرەو ناوچەی شەنگال ڕۆیشتووە، بینیویەتی سەرنیشینی تاکسییەک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕاگیراوە، تەنها لەبەر ئەوەی 300 یۆرۆی پێبووە.

دەشڵێت: "لە بازگەکە دابەزیم و پەیوەندیم بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کرد، چۆن دەبێت خەڵک لەسەر 300 یۆرۆ بۆ چەند کاتژمێرێک ڕابگیرێت؟ بەچی یاسایەک بوونى ئه‌و پاره‌یه‌ قەدەغەیە؟"

ئه‌و پێیشیوایه‌ "دۆخێکی پڕ لە بێ متمانەیی له‌ شه‌نگال خوڵقێنراوە."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو