پەیامی "هەڕەشەئامێز" ئاراستەی عەلی حەمە ساڵح ده‌كرێت
١٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٤:٢٩ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
پەیامی هەڕەشەئامێز ئاراستەی عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست کراوە، به‌وه‌ى دووچاری فشار و تەنانەت "دۆسیە بۆ دروستکردن و دەستگیرکردنیش" دەکرێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "لەچەند ڕێگەیەکەوە عەلی حەمە ساڵح، سه‌رۆكى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست، ئاگادار کراوەتەوە كه ئەگەر بێدەنگ نەبێت، ڕێوشوێنی بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
سەرچاوەکە دەڵێت: "ناوەڕۆکی پەیامەکان ئەوەبوون دۆسیەی بۆ دروست دەکرێت و دەستگیردەکرێت، یاخود هەوڵی شکاندنی كه‌سایه‌تی دەدرێت."
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لەبارەی ئەو پەیامانەوە کە بۆی نێردراون، زانیارییەکانی پەنجەرەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ئامادەنەبوو لێدوان بدات.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه و فشارانه دوابه‌دواى ده‌ستگیركردنى هه‌ریه‌كه له شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و لاهور شێخ جه‌نگى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل له سلێمانى دێت.