حزبی زه‌حمه‌تكێشان: هۆشدارییمان به هه‌موو لایه‌نه‌كان داوه له خراپتربوونى دۆخی هه‌رێم
١٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٩:٢٥ پاش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
دواى كۆتاییهاتنى كۆنگره‌ى 12ـى ئه‌و حزبه، ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخی هەرێمی کوردستان لەوپەڕی خراپیدایە و هۆشدارییمان به هه‌موو لایه‌نه‌كان داوه له خراپتربوونى دۆخه‌كه.
گۆران ڕەحیم، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "لە مانگی 10ـى ساڵی پارەوە هەڵبژاردن کراوە، کەچی پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و حکومەتیش پێکنەهێنراوە، لەکاتێکدا وەزعی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە."
هه‌ر ئه‌مڕۆش ڕێكخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و په‌ره‌پێدان، له به‌دواداچونێكیدا ئاشكراى كردووه كه ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه بڕیاره پێكبهێنرێت "كابینه‌ى ده‌یه‌م"، ده‌بێته دواكه‌وتووتر پێكهێنانی كابینه، به‌جۆرێك دواكه‌وتنه‌كه تا ئێستا سێ به‌قه‌ده‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی یه‌كه‌مه، چونكه له‌كاتێكدا 11 ماتگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕیوه، كه‌چى كابینه‌كه پێكنه‌هاتووه.
پێكنه‌هێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت، هاوكاته به به‌رده‌وامیی كێشه داراییه‌كانى هه‌رێم.
ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیی حزبی زه‌حمه‌تكێشان، له‌وباره‌وه دەڵێت: "وەزعی دارایی خەڵک خراپە، یەکڕیزی بوونی نییە، زۆربەی لایەنەکان بە تایبەت لایەنە دەسەڵاتدارەکان دوورن لەیەکترییەوە، بۆیە بارودۆخ لەمە خراپتر نابێت."
جەختیشیکردەوە: "سەرکردایەتی زەحمەتکێشان هەوڵی لەگەڵ لایەنەکان داوەو هۆشداری پێداون لە خراپتربوونی بارودۆخەکە، داوایلێکردوون هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی کوردستان."
حزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، كه له ساڵی 1985 دامه‌زراوه، له‌م ڕۆژانه‌ى ڕابردوودا كۆنگره‌ى دوازده‌هه‌مینی خۆی له شاری هه‌ولێر گرێدا.