ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك: یه‌كێتى پۆستى پارێزگار ڕاده‌ست ناكات

١١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢:٢٠ پاش نیوەڕۆ

ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك: یه‌كێتى پۆستى پارێزگار ڕاده‌ست ناكات

په‌نجه‌ره‌

لەکاتێکدا عەرەبەکانی کەرکوک داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکەن لە کۆتایی ئەمساڵدا، بەڵام ئەندامێکی پێشووى ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت یەکێتی ئەو پۆستە ڕادەست ناکاتەوە.

کامەران کەرکوکی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "یەکێتی پۆستی پارێزگار ڕادەستی عەرەب ناکات."

دەشڵێت: "دۆخی کەرکوک و کێشمەکێش هەروا بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی حکومەتی داهاتووی عێراق پێکدەهێنرێت و ئەو حکومەتە بڕیارێک لەبارەی کەرکوکەوە دەدات."

ئه‌م قسانه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ڕادەستکردنی پۆستی پارێزگار بوونی نییە، كه‌ ئه‌مه‌ش عەرەبەکانی کەرکوکی نیگه‌ران كرد و جەختیانکردەوە له‌وه‌ى پۆستەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا وەردەگرنەوە.

پێشتریش ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردەی عەرەبی سونە لە کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە یەکێتی وەردەگیرێتەوە، بەڵام ڕەنگە ساڵێک پۆستەکە بدرێتە تورکمان و ساڵی کۆتایی عەرەبی وەریبگرێت."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو