سەرۆکی کۆمەڵەی وڵات: حزبە کوردییەکان کاندیدی فەیلییان نییه‌ كه‌چى توركمانه‌كان هه‌یانه‌

١٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٠١ پێش نیوەڕۆ

سەرۆکی کۆمەڵەی وڵات: حزبە کوردییەکان کاندیدی فەیلییان نییه‌ كه‌چى توركمانه‌كان هه‌یانه‌

پەنجەرە

سەرۆکی کۆمەڵەی وڵات ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی هەزار خێزانی کوردی فەیلی نیشتەجێی پارێزگای کەرکوکن، بەڵام لەلایەن حزبە کوردییەکانەوە هیچ کاندێدێکی فەیلی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانەنراوە.

خەلیل شوهانی، سەرۆکی کۆمەڵەی وڵاتی سەر بە کوردانی فەیلی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە نێو لیستی ئینقازی تورکمانیدا کە لیستی هێزە شیعەکانە، یەک کاندیدی فەیلی دانراوە، بەڵام حزبە کوردییەکان هیچ کاندیدێکی کوردی فەیلییان نییە.

کوردانی فەیلی ژمارەیان لە پارێزگای کەرکوک بە نزیکەی هەزار خێزان مەزەندە دەکرێت، دوو ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان هەیە، کۆمەڵەی وڵات و ڕێکخراوی ڕایە.

خەلیل شوهانی وتی: خێزانە فەیلییەکانی کەرکوک مەرج نییە هەمووی دەنگ بە لایەنێکی دیاریکراو بدات، ڕەنگە دەنگەکانیان بەسەر لایەنەکاندا دابەش ببێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو