جرف ئه‌لسه‌خه‌ر، ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ى عێراق
١٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٢:٥١ پێش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
جرف ئه‌لسه‌خه‌ر، ناحیه‌یه‌ك له پارێزگاى بابل، کە دانیشتووانەکەی نزیکەی 140 هەزار کەس دەبن و بە کشتوکاڵ و دارستانە چڕەکانی ناسراوە، ماوه‌ی نزیكه‌ى ده ساڵه له دۆخێكى نادیار و ئاڵۆزدایه.
له ساڵى 2014، دوای ئازادکردنی لە دەستی داعش، ناحیەکە کە زۆرینەی سوننەیە و دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات و نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە باشووری بەغداوە دوورە، کەوتە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و لەو کاتەوە دانیشتووانە ڕەسەنەکەی ڕێگەیان پێ‌نادرێت بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
پێگه‌یه‌كى ستراتیژى و پرسیارگه‌لێكى زۆر
جرف ئه‌لسه‌خه‌ر، کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ناوی لێ‌نرا "جرف النصر"، خاوەنی پێگەیەکی ستراتیژیی گرنگە چونکە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا، ناوەڕاست و باشوور بەیەکەوە دەبەستێتەوە. بەهۆی سروشتە جوگرافییه قورسه‌كه‌ی و باخ و دارستانە چڕەکانی، بووەتە شوێنێکی گونجاو بۆ گرووپە چەکدارەکان.
شارەزایانی سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن کە جرف السخر بووەتە "بارەگایەکی سەربازیی داخراو" و سەر بە "میحوەری موقاومە". ئه‌م پێگه ستراتیژییه دوای هێرشەکانی 7ـى ئۆکتۆبەر و شەڕی غەززە زیاتر گەرموگوڕ بووه.
ڕێگری‌کردن له گەڕانه‌وه‌ی دانیشتووان و گۆڕانی دیمۆگرافی
سیاسی و چاودێرانی عێراقی دەڵێن دۆخی جرف ئه‌لسه‌خه‌ر "نادیار" بووە و گرووپە چەکدارەکان ڕێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی دەکەن.
ڕەعد دەهلەکی، پەرلەمانتاری سوننە، ده‌ڵێت: "جرف ئه‌لسه‌خه‌ر هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانە و ڕێگری لە گەڕانەوەی خەڵک دەکەن، تەنانەت هیچ بەرپرسێکیش ناتوانێت بچێتە ژوورەوە، ئەوەش شتێکی زۆر مەترسیدارە".
هەزاران لە دانیشتووانی ناوچەکە بە زۆر ونکراون
دەهلەکی ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەم زانیارییانە ئاماژە بە پڕۆژەیەکی گۆڕینی دیمۆگرافی لە ناوچەکەدا دەکەن".
سەرەڕای بەڵێنە حکوومییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەم شارۆچکەیە، بەڵام هیچ یەکێک لەو بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون.
یەحیا کوبێسی، توێژەری سیاسی، ئه‌وه‌ى بە "تاوانی جەنگ" ناوبرد و وتی: "هەزاران لە دانیشتووانی ناوچەکە بە زۆر ونکراون، ئەمەش قەیرانێکی مرۆیی ڕاستەقینەیە".
جرف ئه‌لسه‌خه‌ر؛ بارەگای حەشدی شەعبی و کۆگای چەک
پێشتر لایه‌نه‌كانى حەشدی شەعبی ڕایانگه‌یاندبوو کە هێزەکانیان لە جرف ئه‌لسه‌خه‌رفەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکەن و ناوچەکە کراوەیە، بەڵام ڕووداوه‌كان ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه ئه‌وه ڕاست نییه.
زۆرێک لە چاودێران پێیانوایە کە ئەم ناوچەیە بووەتە "کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی" بۆ گرووپە چەکدارەکان، بەتایبەتی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، و ئەمەش وایکردووە ببێتە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا.
سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن کە جرف ئه‌لسه‌خه‌ر بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی نهێنی نێوان سەرکردەکانی گرووپە عێراقییەکان و سوپای پاسدارانی ئێران بۆ داڕشتنی پلانەکانی شەڕ، هەروەها کۆگای مووشەکە نوێیەکان کە تازە لە ئێرانەوە گەیشتوون.
باس لە بوونی کۆگای مووشەک، زیندانی نهێنی و کارگەی دروستکردنی چەکی قورس دەکرێت لە ناوچەکەدا
کەمال تائی، شارەزای کاروباری سەربازی، ده‌ڵێت: "ئەوەی لەم ناوچه‌یه‌دا ڕوودەدات جێگەی نیگەرانییە، بەتایبەتی لە سه‌ر بنه‌ماى ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە بوونی کۆگای مووشەک، زیندانی نهێنی و کارگەی دروستکردنی چەکی قورس دەکەن".
ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان و په‌یوه‌ندی حووسییه‌كان
ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە کە میلیشیای حووسییەکان لە یەمەن لە جرف ئه‌لسه‌خه‌ر ڕاهێنانی سەربازییان وه‌رگرتووه.
بەپێی ڕاپۆرتی تیمی شارەزایانی سەر بە لیژنەی سزاکانی یەمەن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، "حووسییەکان لە ژێر سەرپەرشتی شارەزایانی حەشدی شەعبی لە کەمپە تایبەتەکان، وه‌ك سەنتەری ڕاهێنانی بەهبهان لە جرف ئه‌لسه‌خه‌ر، ڕاهێنانی سەربازییان پێدەکرێت".
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەدا کە "گواستنەوەی چەکدارەکان بە بەکارهێنانی پاسپۆرتی ساختە ئەنجام دەدرێت".
هێرشه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر جرف ئه‌لسه‌خه‌ر
جرف ئه‌لسه‌خه‌ر لە 30ـى ته‌مموزی ڕابردوو بۆردومان کرا. ئه‌وكات جێگری وتەبێژی پێنتاگۆن، ڕایگەیاند "هێرشەکە لە وه‌ڵامى هێرشێکى چاوه‌ڕوانكراو بوو و بەرگرییانە ئەنجامدرا".
حکوومەتی عێراق چەندینجار بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانەی داوە
پاشتر ئاژانسی تەسنیمی ئێران مه‌رگی حوسێن عەبدوڵڵا مەستوور شەعبەل، یەکێک لە سەرکردەکانی حووسییەکانی یەمەنی، لەو هێرشەدا ڕاگەیاند. ئەمەش گریمانەکانی گۆڕانی جرف ئه‌لسه‌خه‌ر بۆ شوێنێکی دروستکردنی مووشەک و پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان زیاتر کرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئاشکرای کرد کە یەکێک لە شوێنە مووشەککراوەکان "کارگەیەک و سەنتەرێکی پشکنین"ـی پەرەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە، کە ماوەیەکی زۆرە ئەندازیارانی ئێرانی تێیدا کاریان دەکرد.
له‌به‌رامبه‌ردا، توێژه‌رى سیاسی نزیك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، عاید هیلالی، له لێدوانێکدا هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حەشدی شەعبی لە جرف ئه‌لسه‌خه‌ر بە "سەرکەوتنێکی وەهمی" ناوبرد و دووپاتی کردەوە کە "حەشدی شەعبی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی سەرۆکوەزیرانە و هیچ پەیوەندییەکی گوماناوی نییە".
دۆخێکى ئاڵۆز و چاوەڕوانی گەڕانەوەی دانیشتووان
سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی جرف ئه‌لسه‌خه‌ر، دانیشتووانە ڕەسەنەکەی هێشتا ئاوارەن و چاوەڕێی گەڕانەوەن.
حکوومەتی عێراق چەندینجار بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانەی داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە.
وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران، ئیڤان فایه‌ق جابرو، له كۆتایی ساڵی ڕابردوو جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی، گرنگی به دۆسیه‌ی ئاواره‌كانی جرف السخر ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م قسانه هیچیان جێگه‌یان نه‌گرت.
جرف ئەلسەخەر وەک ناوچەیەکی نادیار و پڕ لە پرسیار لە مێژووی نوێی عێراقدا ماوەتەوە. ئەم ناحیەیە، کە ڕۆژانێک بە کشتوکاڵ و دارستانەکانیەوە دەناسرا، ئێستا بووەتە گۆڕەپانی ململانێی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان و قوربانی گۆڕانکاری دیمۆگرافی. لە کاتێکدا دانیشتووانە ڕەسەنەکەی بە ئاوارەیی ماونەتەوە و چاوەڕێی گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان دەکەن، داهاتووی جرف ئەلسەخەر هێشتا ناڕوونە.