رێکخەری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق: بێدەنگی د1عـ،.ـش جێی گومانە
١٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:٢١ پاش نیوەڕۆ

پەنجەرە
رێکخەری پێشووی پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکوک، گومانی خۆی پیشان دەدات لە بێدەنگی چەکدارانی د1عـ،.ـش و ئەنجامنەدانی کردەوەی تیرۆرستی لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.
نازم کەهیە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: پێدەچێت چەکدارانی د1عـ،.ـش رێنماییان لەلایەن سەرکردەکانیانەوە پێگەیشتبێت بۆ ئەوەی لەم کاتەدا جموجۆڵ ئەنجام نەدەن.
دەشڵێت: د1عـ،.ـش چەکداریان هەیە و زۆربەی چەکدارەکان لە گوندە دوورەدەستەکانن، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی بەرچاو شانەی نوستووشیان لەناو شار و شارۆچکەکان هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە کردەوەکانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە لە سنووری ناوچە جێناکۆکەکان بەڕادەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. دوێنێ پەنجەرە لەسەر زاری بەڕێوبەری ناحیەی زینانەوە بڵاویکردەوە، چەکدارانی د1عـ،.ـش قەتیس ماون، چونکە ناتوانن هاتوچۆ بکەن، هەم ڕێگەی هاتووچۆیان لێبڕاوە، هەم لە فڕۆکەش دەترسن.