حەشدی شەعبی سەنگەرەکانی توندوتۆڵ دەکات 

١٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:٤٥ پاش نیوەڕۆ

حەشدی شەعبی سەنگەرەکانی توندوتۆڵ دەکات 

پەنجەرە

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەشێکی ناوچە کێشە لەسەرەکان سەنگەرەکانیان توندوتۆڵ دەکەن، بەراورد بە ڕابردووش، شێوازی جوڵە و هاتووچۆکردنیان گۆڕیوە.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئامادەکارییەکانی حەشدی شەعبی، بە پەنجەرەیان ڕاگەیاند: حەشدی شەعبی لە سنوری قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە، سەنگەرەکانیان توندوتۆڵ دەکەن و تونێل لێدەدەن.

سەرچاوەکان دەڵێن: هێزەکانی حەشد ئۆتۆمبێلەکانیان لە ژێر خێوەتدا ڕاگرتووە و زیاتر بە ماتۆڕسکیل هاتووچۆ دەکەن، جموجۆڵیشیان کەمترە لە جاران.

بەپێی وتەی سەرچاوەکان، ئامادەکارییەکانی حەشدی شەعبی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زەمینییە وەک لە هێرشی ئاسمانی.

حەمدی گلی، شارەزای بواری سەربازی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: حەشد دوو جۆر ترسی هەیە، ترسێک لە هێرشی ئاسمانی، ترسەکەی تر لە پەلاماردانی زەمینی بەتایبەت لەناوچە کوردی و سونییەکان، بۆیە ئامادەکاریی دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو