سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بۆ پەنجەرە: ڕەنگە ئەمساڵ دەوام لە سلێمانی لە ساڵانی ڕابردوو باشتر بێت 

١٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٩:٤٠ پاش نیوەڕۆ

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بۆ پەنجەرە: ڕەنگە ئەمساڵ دەوام لە سلێمانی لە ساڵانی ڕابردوو باشتر بێت 

پەنجەرە

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە ئەمساڵ دەوام لە خوێندنگاکانی پارێزگای سلێمانی باشتر بێت بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، چونکە حکومەت لەگەڵ دەوام کردندایە.

ئەحمەد سابیر گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: وەزارەتی پەروەردە هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.

بەپێی ئەو وادەیەی وەزارەتی پەروەردە دیاریکردووە، لە ڕۆژی ٢١ـی ئەم مانگە، دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی قوتابیان و خوێندکاراندا دەکرێتەوە و ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات.

ئەحمەد سابیر، وتی: 90%ـی خوێندنگاکانی هەولێر خشتەی وانەکانیان ئامادە کردووە س خۆیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە کردووە.

هەرچەندە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی کە سەرپەرشتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵانی ڕابردووی مامۆستایانی لە سنووری سلێمانی دەکرد، هێشتا هەڵوێستی فەرمی دەرنەبڕیووە، بەڵام بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازیی لە ئێستاوە بانگەشەی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو