فەرید ئەسەسەرد: ئەگەری هێرشکردنە سەر گروپە شیعەکانی عێراق لە ئارادا نییە 

١٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١:١٠ پاش نیوەڕۆ

فەرید ئەسەسەرد: ئەگەری هێرشکردنە سەر گروپە شیعەکانی عێراق لە ئارادا نییە 

پەنجەرە

بەرپرسی پێشووی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو زانیاری و شیکارییانەی بۆ ئەگەری هێرشی ئەمەریکاو ئیسرائیل بۆ سەر گروپە شیعەکانی عێراق دەکرێن، بنەمایان نییە.

فەرید ئەسەسەرد، بەرپرسی پێشووی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: هیچ بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر گروپە شیعەکانی عێراق لە ئارادا نییە، چونکە ئەو گروپانە خۆیان بەدوور گرتووە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

دەشڵێت: لەکاتی شەڕی نێوان ئێران- ئیسرائیل دا، گروپە شیعەکان نەخزانە نێو شەڕەکەوەو خۆیان بەدوور گرت، بۆیە هیچ شتێک بۆ هێرشکردنە سەریان لەگۆڕێ نییە."

لەبارەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیا شیعەکانی عێراق، سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر، ڕەتیکردەوە لەوبارەیەوە قسە بکات.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو