عێراق و هەرێم گرفتی کۆمپانیا نەوتییەکانیان چارەسەر نەکردووە

١٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٥:١٩ پاش نیوەڕۆ

عێراق و هەرێم گرفتی کۆمپانیا نەوتییەکانیان چارەسەر نەکردووە

پەنجەرە

لەکاتێکدا وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم دەکات، بەڵام شارەزایەکی بواری وزە دەڵێت هێشتا کۆمپانیا نەوتییەکان ڕازینەکراون.

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، لە دیدارێکدا لەگەڵ کونسوڵی چین، ڕایگەیاند: بەمزوانە کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەبن.

قسەکانی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەکاتێکدایە، هێشتا ئەو کۆمپانیا نەوتییانە ڕازینەکراون کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیەو سەرکارن لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

محەمەد حسێن، شارەزای بواری نەوت و وزە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: ئاستەنگ لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەر نەوت نەماوە و ڕێککەوتوون، هەرێم ڕازییە بە ڕادەستکردنی نەوت و داوای لە عێراق کردووە خۆی مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکان بکات.

دەشڵێت: عێراق کاتێک داوای نەوت لە کۆمپانیاکان دەکات، کۆمپانیاکان لارییان نییە بەڵام داوای گەرەنتی شایستە داراییەکانیان و ڕێککەوتنی سێ قۆڵی دەکەن، لەکاتێکدا عێراق بە کۆمپانیاکانی وتووە ڕێککەوتنتان لەگەڵ هەرێم هەیەو ئەمە کافییە، کۆمپانیاکانیش بەمە ڕازی نین، بۆیە گرفتەکان وەکخۆی ماونەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو