دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازیی: بڕیاری بایکۆتمان داوە

١٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١١:٢٤ پاش نیوەڕۆ

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازیی: بڕیاری بایکۆتمان داوە

پەنجەرە

ئەندامێکی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازیی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری بایکۆتیان داوە لە سەرەتای ساڵی خوێندنەوە.

دڵشاد میرانی، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: بڕیاری بایکۆتکردنمان داوە و زۆربەی فەرمانبەرانیش لەگەڵمانن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، کە گروپێکی دیکەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییە، هێشتا بڕیاری بایکۆتیان نەداوە، ئەمەش بەوتەی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنەکە کە بۆ پەنجەرە قسەیکرد.

لەچەند ساڵی ڕابردوودا مامۆستایانی سنووری سلێمانی "زۆنی سەوز" بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد بەکاریگەریی خەرجنەکردنی مووچەکانیان.

دوێنێش م. ئەحمەد سابیر گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە پەنجەرەی راگەیاند: "ڕەنگە ئەمساڵ دەوام لە خوێندنگاکانی پارێزگای سلێمانی باشتر بێت بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، چونکە حکومەت لەگەڵ دەوام کردندایە."

ڕۆژی 7ـی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی 2025- 2026 دەبێت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو