بەرپرسێکی پێشووی ئەمنی: د1عـ..ـش نایەوێت بیانوو بداتە دەستەوە بۆ مانەوەی هاوپەیمانان

١٦ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٣:١٣ پاش نیوەڕۆ

بەرپرسێکی پێشووی ئەمنی: د1عـ..ـش نایەوێت بیانوو بداتە دەستەوە بۆ مانەوەی هاوپەیمانان

پەنجەرە

بێدەنگیی و بێ جموجۆڵی د١١عـ.،.ـش بووەتە مایەی تێبینی زۆرێک لە چاودێران، بەرپرسێکی پێشووی ئەمنیش دەڵێت: ئەو رێکخراوە دەیەوێت هاوپەیمانان بکشێنەوە و نایەوێت بیانوو بۆ ئەنجامنەدانی ئەم کارە بدات بە دەستەوە.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووتری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: د1 عـ…..ش کپە، خۆشحاڵە بە کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، ناشیەوێت بجوڵێت و بیانوو بدات بە دەستەوە بۆ مانەوەی هاوپەیمانان.

وتیشی: ڕەنگە دوای کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق و نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن، هێرشەکانی دەستپێبکاتەوە.

مانگی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی لە عەین ئەسەد لە عێراق کشانەوە و ئێستا تەنها لە بنکەی هەریر ماونەتەوە کە لە هەرێمی کوردستانە. کاری هاوپەیمانان بە پلەی یەکەم بەشداریی بوو لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەتایبەتی د١١١عــ…ش.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو