لە هەڕەشەوە بۆ سزادان؛ ئەمەریکا فشارەکانی بۆ سەر گروپەکانی حەشد توندتر دەکات
١٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٠٨ پێش نیوەڕۆ

پەنجەرە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ژمارەیەک گروپی شیعەی عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە، شارەزایەکی بواری سەربازیش دەڵێت بڕیارەکەی ئەمەریکا دەستکراوەی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئەو گروپانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ژمارەیەک گروپی عێراقی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە.
جەبار یاوەر، شارەزای بواری سەربازی و ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: تائێستا فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر گروپەکانی عێراق تەنها هەڕەشەکردن بووە، بەڵام لەمەودوا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات.
ئەو گروپانەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە ناویان هێنراوە و خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، بریتین لە گروپەکانی: (نوجەبا، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، کەتیبەکانی سەید شوهەدا و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا).
جەبار یاوەر وتی: دوای ئەوەی ئەو گروپانە خرانە لیستی تیرۆرەوە، دەستی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنەسەریان کراوە دەبێت.
بۆ زانیاریی زیاتر لهبارهى گروپهكانى حهشد كه سهر بهئێرانن و به "وهلائی" ناسراون، كلیك بكه.