کێشەی ستراتیژیی شیعە؛ بەنداوەکانی عێراق لە دەستی کورد و سوننەن
١٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:١٠ پێش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
لەکاتێکدا سێ پایتەختە سەرەکیەکەی عێراق لە ژێر هەژموونی پێکهاتەی شیعەدایە، بەڵام گەورەترین گرفتی ئەم پێکهاتە کە ئێستا ڕووبەڕووی بووەتەوەو لە قۆناغی داهاتووشدا گرفتەکانی قوڵتر دەبنەوە ئەوەیە، هیچکام لە بەنداوە ستراتیژی و گرنگەکانی عێراق لەناوچە شیعەنیشینەکان نین.
بەغدای پایتەختی سیاسی، نەجەفی پایتەختی ئاینی و بەسرەی پایتەختی ئابووری، کەوتوونەتە ئەو ناوچانەی لەژێر هەژموونی هێزە شیعەکاندان، بەڵام سەرچاوە ئاوییە گرنگەکانی عێراق لەو ناوچانەن کە کورد‌و سونە تێیدا بەهێز و باڵادەستن.
له‌ناوچه شیعهنشینهكاندا، ژماره‌یه‌ك به‌نداو هه‌ن، به‌ڵام قه‌باره‌یان بچووكه و ڕۆڵیشیان زیاتر دابه‌شكردنى ئاوه وه‌ك له گلدانه‌وه‌ى، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ناوچه كوردیی و سونییهكان، هه‌م گه‌وره‌ن، هه‌م بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاویش كاران.
له‌خواره‌وه لیستی ناو و ناساندنى دیارترین به‌نداوه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
بەنداوەکانی هەرێم
بەنداوی دەربەندیخان و بەنداوی دوکان، گرنگترین ئەو بەنداوانەن کە دەکەونە سنوری هەرێمی کوردستانەوەو بەسەرچاوەی ئاوی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقیش دادەنرێن.
بەنداوی دەربەندیخان دوو ملیار‌و پێنجسەد مەتر سێجا ئاو دەگرێت، لە ئێستادا ملیارێک و شەشسەد ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
بەنداوی دوکانیش 6 ملیار‌و 800 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت و نزیکەی یەک ملیار‌و نیو مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
ئه‌مه سه‌رباری بوونى به‌نداوى دیكه كه له قه‌باره و توانا گلدانهوهدا بچووكترن.
بەنداوی ناوچە سونەنیشینەکان
له‌م ناوچه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو به‌نداو هه‌ن، به‌ڵام دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
یەکەم: بەنداوی موسڵ. ئەم بەنداوە دەکەوێتە سه‌ر ڕووبارى دیجله و پارێزگای نەینەوایه، لە ساڵی 1986 تەواوکراوە، بە گەورەترین بەنداوی عێراق دادەنرێت.
دووەم: بەنداوی حەدیسە. ئەم بەنداوە دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات و له پارێزگاى ئه‌نباره، لەساڵی 1978 بەردی بناغەی دانراوە و لە ساڵی 1986 تەواو کراوە.
سێیەم: بەنداوی سامەڕا. ئەم بەنداوە دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات و بەیەکێک لە بەنداوە گرنگەکانی عێراق دادەنرێت.
بەنداوە هاوبەشەکان
جگە لەو بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان کە لە هەرێمی کوردستانن، هەروەها بەنداوەکانی موسڵ، حەدیسە و سامەڕا کە دەکەونە پارێزگا سونەنیشینەکانەوە، دوو بەنداوی تری هاوبەشی نێوان هەرێم و ناوچە سونەنیشینەکان هەن، ئەمانەن:
بەنداوی حەمرین: ئەم بەنداوە دەکەوێتە نێوان ناحیەکانی شارەبان و سەعدیە لە پارێزگای دیالە، ئەو ئاوەی لە بەنداوی دەربەندیخانەوە بەر دەدرێتەوەو بەڕووباری سیروان دا بۆ دیالە دەڕوات، بەسەرچاوەی سەرەکی ئاوی بەنداوی حەمرین دادەنرێن.
بەنداوی عوزێم: بەنداوی عوزێمیش دەکەوێتە سنوری پارێزگای دیالەوە، ئاوی ناوچەی ئاوە سپی و باسەڕەی سنوری هەرێمی کوردستان بە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی ئەم بەنداوە دادەنرێت.