سەردەمی چین لە عێراق و کوردستان؛ لە کتێبەوە بۆ واقیع
١٨ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٥٦ پێش نیوەڕۆ

پهنجهره
کاتێک لە ساڵی 2021، کتێبی (بەخێربێن بۆ سەردەمی چینی لە کوردستان و عێراق) لەلایەن توێژەری نێودەوڵەتی د. سەردار عەزیزەوە بڵاوکرایەوە، بۆ زۆرێک مایەی سەرنج بوو، بەوەی چی شتێک چین بە کوردستان و عێراقەوە گرێ دەدات؟
دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو کتێبەدا، جموجۆڵەکانی چین لە عێراق و کوردستان گەیشتوونەتە ئاستێک نهێنی تێدا نەماوه، بەتایبەت دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ و پاشەکشەکردنی ئەمەریکا لەهەندێک بواردا لەم ناوچەیەدا.
مۆدێلی چینی: پڕۆژەیەکی بێدەنگی کلتووری و ئەکادیمی
چین ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی کوردو عێراقی ڕەوانەی وڵاتەکەی کرد، ئەمە جگە لەوەی بە بەردەوامی پەرلەمانتار، بازرگان و بەرپرسانی ئیداری هەرێم و عێراق بەمەبەستی بینینی خول و ڕاهێنان دەنێرێتە وڵاتەکەی.
چین دەیەوێت خەڵکی کوردستان و عێراق بەزمان و کلتور و فەرهەنگی وڵاتەکەی و مۆدێلی چینی ئاشنا بکات، بۆیە دوای گەڕانەوەی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانەکان لەو وڵاتە، مۆدێلی چینی بووە باس و خواستی سۆشیال میدیا.
لەپاڵ ناردنی چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی عێراق و کوردستاندا بۆ وڵاتەکەی، چین سەرقاڵی کردنەوەی دوو دەزگای توێژینەوەیە لە سلێمانی هەولێر، یەکێکیان بە هاوکاری حزبی شیوعی و ئەویتریان بە هاوکاری دەزگایەکی ئەکادیمی سلێمانی.
چینییەکان لە زۆر بواردا کاردەکەن، بەڵام خۆیان لە بواری سیاسیی نادەن
چینییەکان لەڕووی پرۆژەی خزمەتگوزاری و تەندروستی و بوارەکانی تریش، سەرقاڵی کارکردنن لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام ئهوهى خۆیانى لێ نادهن، بوارى سیاسییه.
چینییهكان له بهرخوردیان لهگهڵ عێراق و ههرێم، خۆیان بەدوور دەگرن لە مەسەلەی سیاسی و زیاتر بایەخ بە بابەتە کلتوری و ئەکادیمی و خزمەتگوزارییەکان دەدەن.
چین و وزە؛ بەرژەوەندییە ستراتیژییە ئابوورییەکان
بەرژەوەندییە ئابووریەکان بەلای چینییەکانەوە لە ڕیزبەندی سەرەکی بایەخ پێدانیانە، بەتایبەت عێراق بۆ چین یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی وزە و 11 بۆ 13%ـی سەرچاوەی وزەی چین پشت بە نەوتی عێراق دەبەستێت، بۆیە سەقامگیریی عێراق و هەرێم بەلای چینییەکانەوە گرنگە.
جیاواز لەوەی نەوتی عێراق سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەی چینە، هەروەها بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەلای چینییەکانەوە جێی بایەخن، بەو پێیەی سەرچاوەن بۆ ساغکردنەوەی کاڵاو شمەکە چینییەکان.
جگە لە چەند گرێبەستێکی گرانبەهای بواری پەرەپێدانی نەوت لە کێڵگەکانی باشوری عێراق کە لە نێوان چین و عێراق دا ئەنجامدراوە، هەروەها کێڵگە نەوتییەکانی قەزای خانەقینیش دراوە بە کۆمپانیای "جیۆجەید"ـی چینی.
کۆمپانیا چینییەکە لە کێڵگە نەوتییەکانی خانەقین دەستبەکاربووە و بەپێی گرێبەستێکی 35 ساڵەی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، دەیەوێت ناوچەی خانەقین بکاتە گهورهترین سهرچاوهى بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.
ئهوهى بووه به واقیع ئهوهیه چین بە خێرایی و بە بێدەنگی پێى خۆی لە عێراق و کوردستاندا قایم دەکات، پرسیار ئهوهیه: ئایا دواجار ئەم "سەردەمی چینە" دەرگایەک بەسەر گۆڕانکارییەکی گەورەتردا دەکاتەوە؟