قەرزی کۆمپانیا نەوتیيەکان؛ ڕێککەوتن ئەنجامدرا بە بێ چارەسەرکردنی کێشەی قەرزەکان
٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٧:٥٥ پاش نیوەڕۆ

پهنجهره
هەرچەندە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتیەکان کراوە،بەڵام هێشتا کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی بە ڕێککەوتنەکە ڕازی نییە.
ئهمڕۆ، سهرۆك وهزیرانى عێراق، محەممەد شیاع سوودانى، له پۆستێكدا له تۆڕی ئێكس، به خشحاڵییهوه باسی لهوهكرد گهیشتوونهته ڕێككهوتنێكى مێژوویی بۆ ههناردهكردنى نهوتى ههرێم لهلایهن كۆمپانیای سۆمۆوه.
سودانى، ههروهها دهشڵێت: " 18 ساڵ بوو كه چاوەڕێى ئەو دەستکەوتە بووین."
ئهم ڕێككهوتنهى سودانى باسی دهكات، تهنها ئهو لایهنهى گرتوهتهوه كه پهیوهسته به ههناردهكردنهوهى نهوتهوه، ئهگینا پرۆسهكه چهند كێشهیهكى تری تێدایه كه بهبێ چارهسهرى ریشهیی جێهێڵراوه.
گرفتی کۆمپانیای DNO
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ (DNO)ـى نەرویجی لە کێڵگە نەوتیەکانی فیشخاپورو تاوکێ سەرکارە، تا پێش هێرشە درۆنییەکانی چەند مانگی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەکان، لەو دوو کێڵگە نەوتییە ڕۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم هێنراوە.
گرفتی گەورەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی تر ڕازیکراون ئەوەیە ئەم کۆمپانیایە داوای قەرزەکانی دەکات کە لای عێراق و هەرێمن.
کۆمپانیا نەوتیەکان نزیکەی سێ ملیار دۆلاریان لای عێراق و هەرێمە، بڕی زۆری ئەو قەرزە هی کۆمپانیای دی ئۆن ئۆی نەرویجیەو هیچ بەڵێنێکی پێنەدراوە بۆ ئەوەی قەرزەکانی پێبدرێتەوە.
حکومەتی عێراق خۆی نەخستووەتە ژێر باری دانەوەی قەرزەکان، بەڵام حکومەتی هەرێم بەڵێنیداوە گوایە دوای مانگێک میکانیزمێک دەدۆزێتەوە بۆ دانەوەی قەرزەکان.
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دا، چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بۆ حکومەتی هەرێم بەجێهێڵراوە.
کۆمپانیاکانی تر ڕازیکراون
هەرچەندە کۆمپانیاکانی تریش قەرزیان لای عێراق و هەرێمە، بەڵام ڕازی بوون بەوەی میکانیزمێک بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بدۆزرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێکراوە.
بهپێی زانیارییهكان، هەژمارێکی بانکی لە ئەبوزەبی دانراوە و دوای ناردنە دەرەوەی نەوت، شایستەی دارایی کۆمپانیاکان دەخرێتە ئەو هەژمارە بانکییەوە.
هەروەها ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی ئەگەر گرفت ڕوویدا، دۆسیەکە لەدادگای ناوبژیوانی پاریس یەکلایی بکرێتەوە، لەکاتێکدا پێشتر عێراق ئەمەی ڕەتدەکردەوە.
تا ئێستا عێراق بەهیچ جۆرێک ئامادە نییە قەرزی ئەو کۆمپانیایانە بداتەوە، لەکاتێکدا جگە لە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئەوانیتر ڕازیبوون بە ناردنە دەرەوەی نەوت بە بێ ئەوەی قەرزەکان بکەنە ئاستەنگی.
هەرچەندە حکومەتی هەرێم بەڵێنی دۆزینەوەی میکانیزمێکی داوە بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان، بەڵام بەڕای شارەزایانی وزە هەرێم بە بێ هاوکاری عێراق ناتوانێت ئەو قەرزانە بداتەوە، عێراقیش تا ئێستا ئامادەی هاوکاریکردنی هەرێم نییە لەدانەوەی قەرزەکان.