شەڕی گومرك؛ چۆن به‌غدا ڕێڕه‌وی بازرگانى هه‌رێم په‌كده‌خات؟
٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:١٤ پێش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
حکومەتی عێراق گرفت بۆ ئەو کاڵاو شمەکانە دروست دەکات کە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێن، بەپێی وتەی بازرگانەکان، ئامانجی عێراق لەم کارە شکستهێنانە بە دەروازەکانی هەرێم و بردنی بازرگانەکانە بۆ دەروازەکانی تری عێراق، په‌رله‌مانتارێكیش جه‌خت له‌م قسه‌یه ده‌كاته‌وه.
ڕێگه‌ی خانه‌قین؛ خاڵی وه‌رچه‌رخانێكی قه‌ره‌باڵغ
به‌پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی عێراق ڕێگه‌ی خانه‌قینی بۆ ناردنی كاڵا و شمه‌ك له هه‌رێمه‌وه داخستووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه سه‌رجه‌م كااڵ و شمه‌كه‌كان له ڕێگه‌ی كه‌ركوكه‌وه بگه‌یه‌نرێنه ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.
داخستنی ئه‌م ڕێگه‌یه، قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له بازگه‌كانی سنوری كه‌ركوك دروستكردووه و شۆفێران و بارهه‌ڵگره‌كان كاتژمێرها له‌سه‌ر ڕێگاكان ده‌مێننه‌وه. سه‌رباری هه‌وڵی زۆر بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا بێ ئه‌نجام بووه.
جیاوازی گومرك؛ هۆكارێك بۆ ڕاكێشانی بازرگانان
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه بازرگانانی هه‌رێمی كوردستانی نیگه‌ران كردووه، جیاوازی سیسته‌می گومركییه له ده‌روازه‌كانی هه‌رێم و ده‌روازه‌كانی عێراق.
لەکاتێکدا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان سیستەمی گومركی پەیڕەو دەکرێت، بەڵام لە زۆربەی دەروازەکانی عێراق ئەم سیستەمە پەیڕەوناکرێت و بارهەڵگرەکان بەوەسڵ لە سنورەکانەوە داخل دەکرێن.
پێناسەی گومركی بەو لیستە دەوترێت کە حکومەتی عێراق ئاراستەی دەروازەکانی کردووە تا کاری پێبکرێت، ناوی ئەو کاڵا و شمەکانە و بڕی گومركەکانیانی تێدا تۆمار کراوە.
حاجی به‌ختیار، بازرگانێكی كورده، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له كاتێكدا پێناسه‌ی گومركیی به ڕێژه‌ی 100% له ده‌روازه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێت، له زۆربه‌ی ده‌روازه‌كانی عێراق ئه‌م سیسته‌مه په‌یڕه‌و ناكرێت و بارهه‌ڵگره‌كان به وه‌سڵ داخل ده‌كرێن.
دەشڵێت: "حکومەتی عێراق هەندێک کەرەستەی لە گومرك بەخشیووە، بۆ نموونە کارگەیەک پێویستی بە 100 تۆن چیمەنتۆیە و 1000 تۆن بە بێ گومرك دەهێنێت، 900 تۆنەکەی تری دەفرۆشێت، کەچی ئەمە لە هەرێم نییە."
به‌وته‌ى سەرچاوەیه‌كى به‌رپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ په‌نجه‌ره، جیاوازیی پێناسی گومرکی، زیانێکی گەورەی بە دەروازەکانی هەرێم گەیاندووە.
ئه‌م جیاوازییه، هانده‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ بازرگانان تا ده‌روازه‌كانی هه‌رێم جێبهێڵن و ڕوو له ده‌روازه‌كانی عێراق بكه‌ن، به تایبه‌تی كه حكومه‌تی عێراق هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی له گومرک به‌خشیوه كه ئه‌مه‌ش بۆ بازرگانان سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه.
زیانی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه جیاوازی پێناسی گومرکیی و ڕێگرییه‌كانی حكومه‌تی عێراق، زیانێكی گه‌وره‌ی به داهاتی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم گه‌یاندووه.
ئه‌م گرفته، وایكردووه كه ئاڕاسته‌ی بازرگانی به‌ره‌و ده‌روازه‌كانی عێراق بگۆڕێت.
لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانەوە، مادەی شیرەمەنی، کەرەستەی بیناسازی و سەوزە و میوە هاوردە دەکرێن، ئەمە جگە لەو کاڵا و شمەکانەی لە وڵاتانی ترەوە هاوردە دەکرێن و بەناو خاکی ئێران دا دەهێنرێنە عێراق و هەرێم.
پێشتر چەندین جۆر باری خواردەمەنی و کاڵاو شمەک لە وڵاتی چین و وڵاتانی ترەوە دەهێنرانە بەندەر عەباسی ئێران و لەوێوە هاوردەی هەرێم دەکران، بەڵام لە ئێستادا ئەو بارانە ناهێنرێنە هەرێم و راستەوخۆ لە بەندەری ئوم قەسرەوە هاوردەی عێراق دەکرێن.
په‌رله‌مانتارێك: هه‌وڵێكه بۆ په‌كخستنی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم
سوزان مه‌نسور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به په‌نجه‌ره‌ی ڕاگه‌یاند: ئه‌م كارانه‌ی به‌غدا، هه‌وڵێكه بۆ په‌كخستنی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی ده‌روازه نزیكه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق، وه‌ك ده‌روازه‌ی په‌روێزخان.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئامانج له‌م هه‌نگاوانه، چالاككردنی ده‌روازه‌كانی عێراق و كۆنترۆڵكردنی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق باسی له‌وه‌شكرد، له داهاتوودا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه.