ڕێژەی تەمەن لە هەرێم؛ منداڵی ساوا زۆرینە و 70 بۆ 79 ساڵیش کەمینەن

٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣٧ پاش نیوەڕۆ

ڕێژەی تەمەن لە هەرێم؛ منداڵی ساوا زۆرینە و 70 بۆ 79 ساڵیش کەمینەن

پەنجەرە

بەپێی داتایەکی فەرمی حکومەتی هەرێم کە دەست پەنجەرە کەوتووە، بەشی زۆری دانیشتوانی هەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان منداڵی ساوا بۆ منداڵی تەمەن 4 ساڵدایە، هەروەها تەمەنی 75 بۆ 79 ساڵیش کەمترین ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم پێکدەهێنن.

داتاکە لەسەری نوسراوە "خشتەی مەزەندەیی دانیشتوانی هەرێم بۆ ماوەی (2009-2020) بەپێی گروپی تەمەن"، ئەوەی جێی سەرنجە و لە داتاکەدا هاتووە تەمەن 80 ساڵ بۆ سەرەوە ژمارەیان زیاترە لە تەمەنی 75 بۆ 79 ساڵ.

بەپێی داتاکە گروپی تەمەن لە هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دابەش دەبێت:

منداڵی ساوا – 4 ساڵ

لە ساڵی 2009 ژمارەی ئەم گروپەی تەمەن لە هەرێمی کوردستان بە 589 هەزارو 481 کەس مەزەندە کراوە. ساڵ لە دوای ساڵ ڕێژەکە بەرزتر بووەتەوە و لە ساڵی 2020 ژمارەکە گەیشتووەتە 783 هەزارو 381 کەس. 

5 ساڵ – 9 ساڵ
ئەم گروپەی تەمەن لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2009 بە 556 هەزارو 285 کەس مەزەندە کراوە ا لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 738 هەزار و 667 کەس بەرز بووەتەوە.

10 ساڵ – 14 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 522 هەزارو 25 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 692 هەزارو 568 کەس بەرز بووەتەوە.

15 ساڵ – 19 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 482 هەزار و 462 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 639 هەزار و 561 کەس بەرز بووەتەوە.

20 ساڵ – 24 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 441 هەزار و 963 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 585 هەزار و 322 کەس بەرز بووەتەوە.

25ساڵ – 29 ساڵ
 
لەساڵی 2009 بە 395 هەزار و 771 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 523 هەزار و 695 کەس بەرز بووەتەوە.

30 ساڵ – 34 ساڵ

لە ساڵی 2009 بە 345 هەزارو 976 کەس مەزەندە کراوە ا لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 457 هەزارو 275 کەس بەرز بووەتەوە.

35 ساڵ – 39 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 297 هەزار و 992 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 393 هەزارو 496 کەس بەرز بووەتەوە.

40 ساڵ – 44 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 247 هەزار و 822 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 326 هەزار و 872 کەس بەرز بووەتەوە.

45 ساڵ – 49 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 205 هەزار و 122 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 270 هەزار و 340 کەس بەرز بووەتەوە.

50 ساڵ – 54 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 163 هەزار و 57 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 214 هەزار و 741 کەس بەرز بووەتەوە.

55 ساڵ – 59 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 129 هەزارو 208 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 170 هەزار و 75 کەس بەرز بووەتەوە.

60 ساڵ – 64 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 97 هەزار و 974 کەس مەزەندە کراوەو لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 128 هەزار و 918 کەس بەرز بووەتەوە.

65 ساڵ – 69 ساڵ

لەساڵی 2009 بە 71 هەزار و 548 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 94 هەزار و 117 کەس بەرز بووەتەوە.

70 ساڵ – 74 ساڵ
لەساڵی 2009 بە 47 هەزارو 249 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 62 هەزار و 133 کەس بەرز بووەتەوە.

75 ساڵ – 79 ساڵ 

لەساڵی 2009 بە 25 هەزار و 83 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 32 هەزار و 974 کەس بەرز بووەتەوە.

80 ساڵ بۆ سەرەوە

لەساڵی 2009 بە 43 هەزار و 249 کەس مەزەندە کراوە و لە ساڵی 2020، ژمارەکە بۆ 56 هەزار و 940 کەس بەرز بووەتەوە.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو