شاندێكى هه‌رێم له به‌غدایه و چاو له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه
١٩ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٥٠ پێش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
شه‌وى ڕابردوو شاندێكى ته‌كنیكی وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم گه‌یشتنه به‌غدا و ئه‌م به‌یانییه كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌عێراق ده‌ستپێكردووه. ئه‌مڕۆش میدیا عێراقییه‌كان باسیان له گه‌یشتنى شانده‌كه و ئه‌جێنداكانیان كردبوو.
دوێنێ په‌نجه‌ره هه‌واڵی ڕۆیشتنى شانده‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: سێ لیژنه پێكهێنراوه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا (لیژنەی تەوتین، لیژنەی داهاتی نانەوتی و لیژنەی بودجە).
ڕوونیشیكرده‌وه كارى لیژنه‌ى دووه‌میان سه‌ره‌كیترینیانه و تایبه‌ته به دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ پرسی داهاته نانه‌وتییه‌كانى هه‌رێم كه بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م نه‌ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ى په‌نجه‌ره كه له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌و شانده‌ى كه دوێنێ شه‌و به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن وه‌ریگرتووه، کاری ئەم لیژنەیە پۆلێن‌کردنی داهاتە نانەوتییەکانە، بەشێوەیەک هەرێم دەیەوێت داهاتی ناوخۆیی و داهاتی فیدراڵی لەیەک جیا بکرێتەوە، به‌شێوه‌یه‌ك حکومەتی هەرێم دەیەوێت لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەوە ڕێکبکەوێت کە هەندێک لەو داهاتانەی کە ناوخۆیین بۆ هەرێم بن و هەندێکی تریان کە فیدراڵیین بۆ حکومەتی عێراق بێت، ئەمەش لە وڵاتە فیدراڵییەکانی تری جیهان وەکو ئەڵمانیا و ئەمەریکادا هەیە و دەیەوێت لێرە جێبەجێ بکرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ى شانده‌كه‌ى هه‌رێم، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجام بدات.
به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه له په‌راوێزیدا تاوتوێی پرسی بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌ئارادا نییه كه تیایدا بڕیاری ناردنى مووچه‌ی مانگى شه‌شی مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بدرێت، مه‌گه‌ر پێش ئه‌و كاته كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانى نێوان شانده‌كه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ى بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ده‌ره‌نجامێك.