دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەیەوێت ئارام قادر ببینێت

٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٨:٥٥ پاش نیوەڕۆ

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەیەوێت ئارام قادر ببینێت

پەنجەرە

نزیکەی دوو مانگە ئارام قادر سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی دەستگیرکراوە و تا ئێستا دادگایی نەکراوە،  دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی دەکات و داواى بینینی ده‌كات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای بینینی ئارام قادری لەدەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی کردووە.

دەشڵێت: چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا دەستەکە ئارام قادر لە زیندانی دەزگا ئەمنییەکان ببینێت و لەبارەی دۆسیەکەی و بارودۆخییەوە لە زیندان قسەی لەگەڵدا بکرێت.

ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان و سەرکردەی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی، تۆمەتی سیخوڕی دەرەکی دراوەتە پاڵ و ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.

لە لێدوانێکی پێشتریدا بۆ پەنجەرە، دانیال ئارام قادر، کوڕی ئارام قادر، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە دراونەتە پاڵ باوکی و جەختیکردەوە؛ لە زینداندا چاویان بە باوکی کەوتووە، بەڵام هێشتا دادگایی نەکراوە.

هەوڵەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ بینینی ئارام قادر لەکاتێکدایە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ئەو دەستەیە چاوی بە هەریەک لە شاسوار عەبدولواحید، لاهور شێخ جەنگی و شێروان شێروانی و چەند زیندانیکراوێکی تر کەوت.


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو