وتەبێژی حکومەت زانیاریەکی پەنجەرە پشتڕاست دەکاتەوە

١١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٩:٥٦ پاش نیوەڕۆ

وتەبێژی حکومەت زانیاریەکی پەنجەرە پشتڕاست دەکاتەوە

پەنجەرە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەئەگەری ڕێکنەکەوتندا لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن، ئەوەش لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ پەنجەرە بڵاویکردەوە کە یەکێتی و پارتی گفتووگۆیان لەسەر بەشدارینەکردن لەهەڵبژاردنی عێراق کردووە، ئەگەر لەگەڵ عێراق ڕێکنەکەون.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووە: هیوامان وایە لەگەڵ عێراق ڕێکبکەوین، بەڵام ئەگەر ڕێکنەکەوین کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەرەستدایە، لەوانە بەشدارینەکردنی هەڵبژاردن و کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی.

ئێوارەی ئەمڕۆ، پەنجەرە ڕاپۆرتە هەواڵێکی بڵاوکردەوە بەناونیشانی "کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا هەڵبژاردن دەکاتە ئامانج". 

 لە ڕاپۆرتە هەواڵەکەدا هاتبوو: "پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداریی نەکردنی لە هەڵبژاردن تاوتوێکردووە و پێیوایە ئەگەر عێراق موچەی مانگەکانی داهاتوو نەنێرێت، نابێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕای جیاوازی هەبووە لەم بارەیەوە."


دواین پێشهات

زۆرترین خوێنراو