هەولێر و بەغدا: گرێی نەوت خاو دەبێتەوە و گرێی داهاتە نانەوتییەکان توندتر دەبێت
٩ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:١٧ پێش نیوەڕۆ

په‌نجه‌ره
پێده‌چێت له گفتوگۆكانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى پرسی بودجه و موچه‌ى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان، گرێی نه‌وت خاو بوبێته‌وه، به‌ڵام گرێی داهاته نانه‌وتییه‌كان توندتر بوبێته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومی و یه‌كێكى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تیش جه‌ختى لێده‌كاته‌وه.
د. ڕێبوار کەریم، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، دوێنێ بۆ په‌نجه‌ره باسی له پێشنیازێکی نوێی به‌غدا كردووه بۆ هه‌رێم، كه‌تیایدا ده‌ڵێت: "هەرچەندێک نەوت بەرهەم دەهێنن، 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستی ناوخۆ هەڵبگرن و ئەوەی دەمێنێتەوە ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆی بکەن."
ئم قسه‌یه ڕۆژی پێنجشه‌مه، وه‌زیری نه‌وتى عێراقی- حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، له كه‌ركوك جه‌ختى لێكرده‌وه، كاتێك له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییدا وتى: له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێككه‌وتوین و پێیان وتووین به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت گه‌یشتوه‌ته 130 هه‌زار به‌رمیل، له‌و بڕه 50 هه‌زارى بۆ به‌كارهێنانى ناوخۆ ده‌بێت و 80 هه‌زارى ڕاده‌ستى ئێمه ده‌كه‌ن و له كۆگاكان هه‌ڵده‌گیرێن و دواتر له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا وەزیرێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له قسه‌یه كرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد کێشەی سەرەکی ئێستا لەسەر داهاتە نانەوتییەکانە.
ئه‌و وه‌زیره كه نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، دوێنێ به په‌نجه‌ره‌ى وت: "حکومەتی عێراق داوا دەکات تەواوی داهاتە ناوخۆییەکانی وەک گومرگ، باج و ڕسومات ڕادەست بکرێن"، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌دا حكومه‌تى هه‌رێم رازیی نییه به‌م داوایه، چونكه وه‌كخۆی وتى: "ئەگەر هەرێم بەمە ڕازی بێت، وەک ئەوە وایە دەرگای حکومەت دابخات."
به‌شێوه‌یه‌ش چاره‌سه‌رى دۆسیه‌كه به مۆله‌قی ده‌مێنێته‌وه، له‌كاتێكدا له خاڵێكدا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن و لێكنزیك بوونه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له یه‌كێكى تردا ناگه‌نه هیچ، له‌م نێوه‌نده‌شدا باسێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه له خه‌رجكردنى موچه‌ى موچه‌خۆران له ئارادا نییه، چونكه وه‌ك وه‌زیره‌كه‌ى هه‌رێم وتى: "هەوڵێکی زۆر لەئارادایە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق مووچە بنێرێت، بەڵام وەکو خۆم گەشبین نیم و نائومێدم."